گەلی ئیلح: لە شارەوانییەکەماندا جێگایەک بۆ قەیوم نییە

لە ئیلح ئەو ژنانەی لە دژی قەیومەکان شەقامیان بەجێنەهێشتووە دەڵێن: شارەوانی هی ئێمەیە، ئەوەندە بە ئاسانی بۆیان جێناهێڵین، لە شارەوانییەکەمان و لە شارەکەمان هیچ شوینێک بۆ قەیوم نییە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد-پلاتفۆرمی دامودەزگاکانی دیموکراتیک ئەمڕۆ لە شاری ئیلح کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات لەگەڵ داواکاری چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ڕێگەی دیموکراسی و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتاییهێنان بە دانانی قەیومەکان، کۆبوونەوەکە بە دروشمی 'دیموکراسی و ئازادی' بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر ١٣:٠٠ لە باسن کاڤشاگی دەست پێدەکات.

 

ئەو ژنانەی کە چەند ڕۆژێکە بەرەنگاری قەیوم دەبنەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دەبن و دەڵێن 'ئێمە ڕێگە بە قەیوم نادەین'.

 

"دەستبەرداری شارەوانی خۆمان نابین"

گوڵفیدان یاگن کە چەند ڕۆژێکە دژی قەیوم لە شەقامەکانە وتی: چەند ڕۆژێکە لێرە وەستاوین، خوای گەورە مافی خۆمان بۆ ئەوان جێنەهێڵێت، ئەم ناوە جگە لە دڕندەیی هیچی تر نییە.، دەستبەرداری شارەوانی خۆمان نابین و بەرەنگاری دەبمەوە، لە هەر شوێنێکی کوردستان ئامادەم بەرخۆدان بکەم، ئەمڕۆ هەموو چاوەکان لەسەر ئیلحە، ئێمە بە بەرخۆدانمان سەرکەوتن بەدەست دەهێنین.

 

"تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین"

لە ناو ژنانی ناو بەرخۆدێر، پەریهان دەمیرەل دانانی قەیومی بە 'دڕندەیی' پێناسە کرد و سەرنجی بۆ هێرشەکانی پۆلیس ڕاکێشا و وتی: گەنجانمان ئەشکەنجە دەدەن، هیچ شتێک نەماوە بۆ ئەم گەلە بیکەین، هەرگیز برادەرایەتییان لەگەڵ ئێمەدا نەکردووە، ئەگەر ئەوان ئێمەیان ناوێت ئێمەش ئەوانمان ناوێت. تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین.

 

"شوێنێک بۆ قەیوم نییە"

لەیلا ئۆلوک داوای لە هەموو لایەک کرد بەشداری بەرخۆدان بکەن و وتی: نابێت چیتر دانانی قەیوم لە کوردستان قبوڵ بکەین، دەبێت بە شێوەیەک بەرەنگاری ببینەوە کە نەوێرن قەیوم دابنێن، لەسەر ئەم خاکە ئەگەر لەکوردستان تەنها یەک کەسیش بمێنێتەوە، وازی لێناهێنین، بە هەڵبژاردن هاتووین و تەنها بە هەڵبژاردن دەڕۆین، ئیرادەی خۆمان دەبێت، ئەگەر ئەمڕۆ نەبێت، ئەوا سبەی بێگومان قەیوم ئەم ناوچەیە بەجێدەهێڵێت، لە ئەم شارەوانییە بۆ قیەم نییە.

 

"ژنانی پێشەنگی بەرخۆدان"

ئەلیف کیڤیرچیک ئاماژەی بەوەکرد، ژنان پێشەنگی بەرخۆدانن و وتی: کاتێک باس لە دەستکەوتەکانمان دەکرێت، ژنان لە هەموو بوارێکدا پێشەنگن و پێشەنگن لەم بەرخۆدانەدا، ئێمە دەستکەوتەکانمان ڕاناگرین، تا ئەمڕۆش بە تێکۆشان هەموو شتێکمان بەدەستهێناوە، لەمەودوا خەباتمان بەردەوام دەبێت، دەستکەوتەکان بۆ قەیوم جێناهێڵین.

 

"گەل ئەوانی ناوێت"

سومەیە ئەرۆڵ ئاماژەی بەوەشکرد، قەیوم لەلایەن گەلەوە قبوڵ نییە و وتی: ئەگەر خەڵک بیانویستایە هەڵیاندەبژارد. ئەگەر هەڵنەبژێرن، نایانەوێت، با زیاتر توڕەمان نەکەن، دەست لەو کورسییە بەردەن، ئەم گەلە بۆ ئەمە لەسەر پێی خۆیەتی.، نەمانویست و هەڵمان نەبژارد، ئەگەر باوەڕیان بەخۆیان هەبووایە بەشداری هەڵبژاردنیان دەکرد، بەڵام ئەوەی گەل دەیەوێت زۆر ڕوونە، گەل ئیرادەی خۆی دەوێت، با دەستبەجێ شارەوانی بەجێبهێڵن.