گەلی قامیشلۆ بەرخۆدانی کۆبانێ بەبیردەهێننەوە
لە ١١یەمین ساڵڕۆژی دەستپێکردنی بەرخۆدان، ئەنجومەنی قامیشلۆ لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرخۆدانی قارەمانانەی کۆبانێی بەبیرهێنایەوە، بەڵێنەکەی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شەهیدان و بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک دووپاتکردەوە.
					قامیشلۆ
بەرخۆدانی کۆبانێ تەنها شەڕێک نەبوو بۆ بەرگریکردن لە شارێک، بەڵکو خاڵی وەرچەرخانێک بوو لە مێژووی خەبات دژی تیرۆر و ئایدۆلۆژیای تاریکگەرایی، توانای گەلانی بۆ پاراستنی خۆیان لە ڕێگەی ئیرادەی ئازاد و یەکێتی خۆیانەوە نیشان دا.
لە ١١هەمین ساڵڕۆژی بەرخۆدان و هاوپشتی لەگەڵ کۆبانێ، ئەنجومەنی شارەوانی قامیشلۆ لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژی ١ی تشرینی دووەم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دووپاتیکردەوە، کە بەرخۆدانی کۆبانێ تەنها شەڕێکی سەربازی نەبووە، بەڵکو بەرخۆدانێکی فیکری و مەعنەوی بووە کە ئیرادەی گەلانی ئازاد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەرگریکردن لە بەهاکانی ئازادی و شکۆمەندی بەرجەستە کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ١ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی هاودەنگی لەگەڵ کۆبانێ بەڕێوەدەچێت، کە بەرخۆدانێکی مێژووی لە دژی هێرشەکانی چەتەکانی داعش پیشاندا، ئەو هێرشانەی کە دەوڵەتانی ناوچەکە نەیانتوانی ڕووبەڕووی ببنەوە، دانیشتوانی شارەکە لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" و یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە"، خۆیان ئامادە کرد بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئایدۆلۆژیای تاریک و توندڕەو بە هەموو شێوەکانییەوە، کە لە پێشەنگییان داعش بوو، ئەم خۆڕاگرییە ئەفسانەییە لە بەرگریکردن لە شارەکە کە جیهانی سەرسام کرد، کورد و خەڵکی ئازادیخوازی لە هەموو گۆشەکانی جیهانەوە بۆ خۆی ڕاکێشا، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا شاری کۆبانێ دوای ئەوەی بەرخۆدانێکی قارەمانانە لە دژی داعش ئەنجامدا کە ١٣٤ ڕۆژی خایاند، شایەتی وەرچەرخانێکی سەرەکی لە مێژووی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوو، ئەم بەرخۆدانە بوو بە هێمایەکی جیهانی بەرخۆدان و قوربانیدان، داستانێکی کە ئیلهامبەخش بوو بۆ خەڵکی ئازادیخواز لە سەرانسەری جیهاندا، ئەوەش وای لە یەکێتی ئەوروپا کرد ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ وەک ڕۆژی جیهانی هاودەنگی لەگەڵ کۆبانێ بناسێنێت.
ئەنجومەنی شاری قامیشلۆ دووپاتیکردەوە، کە وەک خەڵکی قامیشلۆ و پێکهاتەکانی، بە شانازییەوە یادی ئەو شەهیدانە دەکەن کە لە بەرامبەر تیرۆریزمی تەکفیریدا گیانیان بەخت کرد، وتی: بە پێزانینێکی قووڵەوە سڵاو لە بنەماڵەکانیان دەکەین بۆ گەلانی ناوچەکە چێژ لە ئاسایش و سەقامگیری و ئارامی وەربگرن و ئازادی و دیموکراتیک و ژیانێکی پڕ لە شکۆمەندی بەدەست بهێنن، هەروەها بەڵێن بە شەهیدانی ئازادی و شکۆمەندی دەدەین کە ئەو دەستکەوتانە بپارێزن کە لە سایەی خوێنیان و ئیرادەی ئازادیان لە بونیادنانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکدا بەدەستیان هێناوە.
داوا لە هەموو مرۆڤایەتی و گەلانی جیهان کردووە کە پشتگیری لە پڕۆژەی خۆبەڕێوەبردن و بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک و لامەرکەزی بکەن کە مافی هەموو پێکهاتەکانی بەبێ جیاوازی پارێزراو بێت.