گەلی مەخموور دژی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و پەدەکە ڕێپێوانیان کرد

گەلی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور ڕێپێوانێکی جەماوەرییان دژی ڕێککەوتنی حکومەتی عێراق و پەدەکە لە خاڵەکانی پشکنینی چیای قەرەچۆخ ڕێکخست.

مەخموور

 

لە ١٩ی تشرینی یەکەم، فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی گەل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هەموو هێزەکانی لە مەخموور کشاندەوە، دوای کشانەوەی هێزەکانی هەپەگە، لە ٢٢ی تشرینی یەکەم پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پەدەکە و سوپای عێراق لە چیای قەرەچۆخ بەهۆی خاڵەکانی پێشووی هەپەگەوە ڕوویدا، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا، کوژراو و بریندار لە هەردوولا هەبوو.

 

ڕاگەیەندرا ڕۆژی ١ی تشرینی دووەم لە لیوای ١٤ی مەخموور کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاندی پەدەکە و عێراق بەڕێوەچوو، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا سێ خاڵ لەسەر چیای قەرەچۆخ دەدرێت بە هێزەکانی پەدەکە و ۳ خاڵ لە دەستی هێزەکانی عێراق دەبێت.

 

دژی ئەم بڕیارە، خەڵکی کامپی پەنابەرانی مەخموور ڕێپێوانێکی بەکۆمەڵیان ڕێکخست، ڕێپێوانەکە لە دەروازەی دەزگای کەسوکاری شەهیدانەوە تا نووسینگەی حکومەتی عێراق دەستیپێکرد، لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بمرێ خیانەت" بەبێ وەستان بەرزکرایەوە، دوای ئەوەی خەڵکەکە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی کامپەکە ڕاوەستابوون، لەگەڵ شاندێکی عێراقی کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوەو لەلایەن مامۆستا سەعید چۆملەک، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەخموورەوە خوێندرایەوە.

 

ئاماژە بەوەکرا، وەک خەڵکی کامپی مەخموور هەرگیز بڵاوکردنەوەی پەدەکە لە خاڵەکانی دەوروبەری کامپەکە قبوڵ ناکەن و وتی: دووبارەی دەکەینەوە جارێکی دیکە بە هەموو جیهان دەڵێین بوونی هێزەکانی پەدەکە لە قەرەچۆخ قبوڵ ناکەین، لە ساڵی ١٩٩٤ەوە تا ئەمڕۆ، فشاری پەدەکە و دەوڵەتی تورکیا لەسەر ئێمە کەم نەبووە، هۆکاری هاتنمان بۆ مەخموور هێرشەکانی پەدەکە بە هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورک بوو، بە هیچ شێوەیەک گەیشتنی پەدەکە بۆ سەر چیای قەرەچوخ قبوڵ ناکەین.

 

"قەرەچوخ ڕادەستی پەدەکە نەکراوە"

سەعید چوملەک لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا وتی: لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ ئەوان کۆبووینەوە و جارێکی دیکە داواکارییەکانمان خستە بەردەمیان، پێمان وتن قبوڵی ناکەین پەدەکە لەوێ جێگیر بێت،هەروەها پێیان وتین کە ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە بە هەڵە تێگەیشتوون و وەک ئاماژەی پێکراوە، قەرەچۆخ نادەینە دەست هێزەکانی پەدەکە، داوا لە ئێوە دەکەین کە باوەڕتان بە ئێمە هەبێت و ئێمەش باوەڕمان پێتان هەبێت، له هەموو خاڵەکاندا هێز له ناوچەکه دا هەبێت و پارێزگاری له مەخموور و وەرن کۆنتڕۆڵی بکەن.