گەلی کۆبانێ دژی گۆشەگیری ئیمڕالی چوونە سەر شەقام
دانیشتووانی کۆبانێ دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و نوێکردنەوەی سزاکان ڕێپێوانیان کرد، لە ڕێپێوانەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە خەبات بۆ شکاندنی سیستمی ئیمرالی بەردەوام دەبێت.
کۆبانێ
دەوڵەتی تورکیا گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە لە زیندانی ئیمرالییدایە، لە ئێستاشدا سزای نوێ دەسەپێندرێت، کۆبوونەوەی پارێزەر و خێزانەکەی ڕێگری لێ دەکرێت.
ئەمڕۆ گەلی کۆبانێ لە کانتۆنی فورات دژی سیاسەتی دەوڵەتی تورک و هێزە پیلانگێڕەکان لە دوورگەی ئیمڕالی ڕێپێوانیان کرد.
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەرێک بۆ پرسی کورد" لە ناوچەی ژینا ئازاد بە بەشداری ژنان، پیاوان، گەنجان و منداڵانی کۆبانێ، هەروەها کۆنگرەی ستار، خۆبەڕێوەبەری، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ناوچەی ئاشتی دەستیان پێکرد و لە میانەی ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نییە" دەوترایەوە.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن، سارا خەلیل، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لیدوانی دا.
"ڕێبەرێک پێشەنگایەتی بۆ مرۆڤایەتی بکات گۆشەگیر نابێت"
سارا خەلیل وتی: حکومەتی تورکیا جارێکی دیکە سزای ٣ مانگی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نوێ کردووەتەوە، ئەو سزایانە لە کاتێکدایە لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزەر و خێزانەکە قەدەغە کراوە و هەموو جارێک بە بیانووی جیاواز سزای بەسەردا دەسەپێنن، هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئەمڕۆ وەک گەلی کۆبانێ پەیام و هەڵوێستی خۆمان لە دژی ئەم گۆشەگیرییە بەم شێوەیە دەردەبڕین، هەرگیز ناتوانن بەم شێوازە هەرزانانە لە ڕێبەر ئاپۆ دامانبڕن، پێشتر دەمانوت ڕێبەری گەلی کورد، بەڵام ئێستا بووەتە ڕێبەری مرۆڤایەتی، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئایدۆلۆژیاکەی تا چەند تەشەنەی کردووە و هەروەها ئامانجی پیلانگێڕی و گۆشەگیری تێکدەشکێنێت، هەروەها ئەو پارادایمەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کردووە، تیشک دەخاتە سەر ڕاستی کۆمەڵگە و سیستمی ئێستا، هەروەها وابەستەیی پەرە بە شێوازێکی چارەسەرکردنی خۆی دەدات و بەم هۆیەشەوە بووەتە هیوای ڕزگاربوون بۆ گەلی ستەملێکراو.
ڕێپێوانەکە بە سڵاوکردن لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئۆجالان لە ئیمرالی کۆتایی هات.
"زیادکردنی گۆشەگیری پرۆژەی ئازادی ژنانیش دەکاتە ئامانج"
سوعاد شێخ دەمیر کە بەشداری ڕێپێوانەکەی کردبوو، ئیدانەی گۆشەگیریی ڕەهای لە ئیمرالی کرد و وتی: ڕێبەر ئاپۆ دەستی کرد بە کارکردن بۆ دۆزی کورد، بەڵام دۆزی ئازادی ژنانیشی وەک ئەرک و کارێکی بەنرخ بۆ ئێمە وەرگرت، هەر بۆیە ئێستا ژنانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاستی کۆیلایەتییان تێپەڕاندووە، بۆیە لە سایەی خەباتی ڕێبەر ئاپۆدا ژنان توانیان دەنگیان هەبێت، کۆیلایەتی پێنج هەزار ساڵە لە سایەی خەباتی ڕێبەر ئاپۆ کە هاودەنگی ژنان بۆ ئازادی دامەزراند لەناو دەچێت، هاوکات لەگەڵ پڕۆژەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بونیادنانی ژیانێکی ئەڵتەرناتیڤ کە یەکێکیان ئازادی ژنانە، هۆکاری پیلانگێڕی و جێبەجێکردنی گۆشەگیریی توندی لەو شێوەیەن.