گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چۆن هەڵسەنگاندن بۆ کاری شارەوانیەکان دەکەن؟
خۆبەڕێوبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەپێی سیستمی شارەوانییەکان کاردەکات، کە دامەزراوەیەکی خزمەتگوزارییە و گەشە بە شارەکان و گوندەکانی دەوروبەری دەدات، کاردەکات بۆ باشترکردنی ژینگە و شەقامەکان، ئاسانکاری دروست دەکات.

ناوەندی هەواڵ
لە دوای شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ەوە، سیستمی کار لەو شارانەدا گۆڕاوە کە بە دەسەڵاتی ڕژێمی پێشووی سووریا کەوتوون- حەسەکە، قامیشلۆ و کۆبانێ، پاشان ئەم شارانە بە شکستی داعش و ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا فراوانتر بوون، کارەکان بەپێی سیستمی فیدراڵی دەستی پێکرد و بەمجۆرە شارەوانیەکان لەدوای نەهێشتنی سیستەمی دیموکراتی بوونە هەوێنی کۆمەڵگە.
لەم ڕاپۆرتەدا ئاژانسەکەمان پێداچوونەوە بەو هەوڵانە دەکات کە شارەوانییەکانی پارێزگاکانی دێرەزوور، تەبقا، ڕەققە، شاری حەسەکە، هەروەها کەموکورتییەکانی خزمەتکردنی هاوڵاتیان لەڕێگەی بۆچوونی چەند ژنێکەوە.
شارەوانییەکانی دێرەزوور شکستهێنان لە قیرتاوکردنی ڕێگاوبانەکان
گەڕەکی رەواق دەکەوێتە شاری هەجین، لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور، ئەم ناوچەیە لە ساڵانی ڕابردوودا بە توندی کاریگەری شەڕی لەسەر بووە و لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری بەر ژێرخانەکەی کەوتووە، سەرەڕای دەستپێکردنی هەندێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری، چەند گەڕەکێک هێشتا قیرتاوکردن و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان نییە.
عایدە جولان، دانیشتووی گەڕەکەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو شەقامەی کە ماڵەکەی لەسەری هەڵکەوتووە خزمەت بە نێوان ١٧٠ بۆ ١٨٠ ماڵ دەکات و زیاتر لە ٥٧٥ خوێندکاری تێدایە کە بەسەر سێ خوێندنگەدا دابەشکراون، ڕێگاکە پێویستی بە قیرتاوکردن و چاککردنەوە هەیە، منداڵەکانمان هەموو زستانێک تووشی ڕووداو دەبن، هەروەها دانیشتووانیش بەهۆی چاڵ و درزەکانی شەقامەکەوە زیانی بەردەوامی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل دەناڵێنن، ئەم دۆخە دانیشتووان ناچار دەکات بڕە پارەیەکی زۆر خەرج بکەن بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان، ئەمەش بارگرانی لەسەر خێزانە کەم دەرامەتەکان دروست دەکات.
داوایکرد شەقامی سەرەکی گەڕەکی رەواق قیرتاو بکرێت و پلانی چاککردنەوەی وەرزی دابین بکرێت بۆ ڕێگریکردن لە زیانەکانی داهاتوو، هەروەها داوای کۆردۆناسیونی لەگەڵ لیژنەکانی گەڕەک و دانیشتووان دەکات بۆ چاودێریکردنی خزمەتگوزارییەکان و دڵنیابوون لە دادپەروەری، هاودەنگی و هاوکاری نێوان دانیشتووان و شارەوانی زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.
شارەوانی و بونیادنانەوەی ژێرخانی ڕەققە
سەبارەت بە ڕۆڵی شارەوانی لە پەرەپێدان و پێشخستنی ڕاستی کۆمەڵایەتی، سوعاد ویسۆ لە ڕەققە ڕایگەیاند، کاری شارەوانیەکانی هەرێم بەشێوەیەکی کاریگەر و بەرجەستە بەشدارییان لە پێشخستنی کۆمەڵگە و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی کردووە کە لە سەردەمی کۆنتڕۆڵکردنی داعشدا بە تەواوی زیانیان پێگەیشت و لەناوچوون.
ڕوونیشیکردەوە، ئەو کار و خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن شارەوانییەکانی گەل لە هەرێم پێشکەش کراون بریتی بوون لە دەستەبەرکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییە تەکنیکی و وەبەرهێنانەکان و پێداویستییە خزمەتگوزارییەکانی هەرێم، لەوانەش ئاوەدانکردنەوە و کارپێکردنی پردە کۆن و زیانلێکەوتووەکانی ناو شار و گوند، کە بە ڕێگایەکی ستراتیژی دادەنرێت و شارەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کە دوایینیان پردی ڕەشید بوو، هاوکات جەختی لە ڕێکخستنی بازاڕ و گەڕەکەکان و کۆنترۆڵکردنی نرخەکانی دوکانەکان کردووەتەوە.
سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لەناو سیستمی شارەوانیدا، سوعاد ویسۆ ئاماژەی بەوەدا کە ژنان ڕۆڵێکی دیار و گرنگیان هەبووە لەناو یەکێتی شارەوانیەکاندا، بەشدارییان لە سەرجەم فەرمانگە و بەش و لیژنەکاندا کردووە، هەروەها هاوسەرۆکایەتی بەشێوەیەکی یەکسان لەگەڵ پیاوان لە بڕیاردان و پێشکەشکردنی بۆچوون لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمدا، ئەمەش لە بەرامبەردا بەشداریکرد لە نوێنەرایەتیکردنی ژنان لە هەموو لایەنەکان و باشترکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.
تیشکی خستە سەر گرنگی سیستمی شارەوانی لە هەرێم و بەشداریکردنی لە بەرزکردنەوەی هاوکاری ڕەگەزی، وتی: پێشتر ژنان نوێنەرایەتی یان ڕۆڵیان لە سیستەمی شارەوانیدا نەبووە، کە تەنیا بۆ پیاوان دیاری دەکرا، بەڵام ئەمڕۆ دوای جێبەجێکردنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکرات، ژنان ڕۆڵێکی بەرچاو و گرنگیان لە کاری شارەوانییەکاندا بینیووە.
کاری شارەوانی لە کۆمەڵێک بواردا بێ کەموکوڕی نییە، لەوانەش فڕێدانی خاشاک، وەک سوعاد ویسۆ ڕوونی کردەوە، لە ئێستادا بەدەست دیاردەی فڕێدانی خاشاکەوە دەناڵێنین لە شوێنە گشتییەکان و پێویستییەکان و پارکەکان، بۆیە دەبێت خێرایی کارکردن زیاتر زیاد بکرێت، لەوانە هەڵمەتی پاککردنەوەی شەقام و شوێنە گشتیەکان، دابینکردنی ئۆتۆمبێلی خاشاک و حاویەی ناوچەکە، هەروەها چاندنی نەمامی زیاتر، ئەمەش پێویستە پەروەردەی کۆمەڵایەتی لەسەر مەترسییەکانی خاشاک لەگەڵیدا، لەڕێگەی دابەشکردنی ڕێنماییەکانی پەروەردەیی و زانیاری لەسەر گرنگی پاراستنی ژینگە و سروشت.
هەروەها ئاماژەی بە کێشەی چاڵەکان کرد لە ژمارەیەک ڕێگادا وتی: ناوچەکە پێویستی بە قیرتاوکردنی هەموو شەقامەکان هەیە، بەو پێیەی ئەمە کێشەیەکە زیاتر بەدەستی دەناڵێنین لە وەرزی زستاندا بەهۆی بارانبارینەوە، ئەمەش تاڵاو و چاڵ دروست دەکات و دەبێتە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ، هەروەها پێویستە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوەڕۆ و دابینکردنی ستوونی ڕووناکی بۆ هەموو شەقامەکان بەتایبەت تەسکەکان بکرێت.
سۆعاد ویسۆ پێشنیاری کرد، ناوچەیەکی تایبەت بۆ کۆشکەکانی سەر شەقامەکان بکرێتەوە، بەو پێیەی سەرچاوەی بژێوی ژیانی دانیشتوانی ناوچەکەن، پێویستە لیژنەی تایبەتمەند چالاکبکرێن بۆ چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییەکان، دەستپێکردنی پڕۆژەی ئابووری و گەشەپێدان کە بەشدارن لە پێشکەوتنی هەرێم و پێشخستنی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری، و پەروەردەکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و تەندروست، لەگەڵ بەشداریکردنی ڕاستەقینەی ژنان لە هەموو لیژنەکاندا.
بەرەوپێشبردنی گەشتیاری لە تەبقا
لە تەبقا، حەلیمە جومعە تیشکی خستە سەر جوانی ئەو شارەی تەنیشت ڕووباری فورات، وتی: پێویستە شارەوانی گەل پاڵپشتی لە پڕۆژەکانی کەناری فورات و دروستکردنی چێشتخانە و هۆتێل و قیرتاوکردنی شەقامەکان بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران بکات، سەیرانگاکانی لێشاوێکی زۆر لە ناوچەکانی دەوروبەری بۆ خۆی ڕادەکێشێت، بەڵام ئەگەر هۆتێل و چێشتخانە بەردەست بوایە ڕەنگە ژمارەکە زیاتر لە دەرەوەی ناوچەکەشەوە بهاتنایە.
هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی دەستپێکردنی پڕۆژەی کشتوکاڵی بۆ بەرزکردنەوەی جوانی شارەکە، کە هەلی کاریش بۆ ژنان دەڕەخسێنێت، جەختی لە گرنگی بەرەوپێشبردنی پاکوخاوێنی و پەروەردەکردنی دانیشتوان لەسەر گرنگی بەشداریکردن لەم هەوڵەدا کردەوە، جگە لە قیرتاوکردنی ڕێگاوبانەکان و دانانی ڕووناکی لە گەڕەکە بەناوبانگەکاندا.
"پڕۆژەکان هەموو گەڕەکەکان ناگرێتەوە"
دلڤین ئەیوب دانیشتووی شاری حەسەکە پێی وایە کە هەندێک ناوچە پەراوێز دەخرێن، ئاماژە بە گەڕەکەکەی خۆی دەکات کە گەڕەکی موشرفیە، ڕێگای قیرتاوکراو و مۆلیدەی تێدا نییە.
ئەو ژنە ستایشی کردنەوەی پارکی ٤ی نیسانی کرد و وتی: ئەم پارکە شوێنێکی باشە بۆ ئەوەی منداڵەکانمان پیاسە بکەن، هەروەها بۆ دایکان بۆ ئەوەی لە ماڵەکانیان دەربچن، پڕۆژەیەکی ڕێگاوبان بۆ گەڕەکی موفتی هەیە، گرنگە هەموو ناوچەیەک پڕۆژەیەکی هەبێت.
هیوای خواست شارەوانی حەسەکە زیاتر گرنگی بە پاکوخاوێنی تەرخان بکات، ڕوونیشی کردەوە کە هەوڵی تاکەکەسی لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەس نییە، وتی: پێویستمان بە ئۆتۆمبێلی شارەوانی هەیە بۆ پابەندبوون بە لابردنی خاشاک و دانانی سەبەتەی خاشاک لە گەڕەکەکان، ئێمە خاشاکەکان کۆدەکەینەوە و دەیسوتێنین، واتە ئێمە بەشداری خۆمان دەکەین.
ئاماژەی بە گرنگی باشترکردنی پاکوخاوێنی کرد، کە پێشەنگایەتی شارەوانی گەل لە حەسەکە لە سەرەتای ئەمساڵدا ئەنجامیدا، کار لەسەر هێڵەکانی تەندروستی و ئاوەڕۆ کراوە، ئێمەش چاڵەکانمان لابردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگاکان کێشەیەکی ڕاستەقینەن بۆ ئێمە، گەڕەکەکانیشمان مۆلیدەیان نییە.،ئەمانە داواکاریی ئێمەن.
لە کۆتاییدا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبنەوە و بەردەوامی میلیتاریزەکردن کە لە ئەنجامی هەڕەشە دەرەکی و ناوخۆییەکانەوە سەرهەڵدەدات.