گەلاوێژ پیرداود خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید دەکات
گەلاوێژ عەلی ئەمین پیرداودی مافپەروەر خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد.
ناوەندی هەواڵ
گەلاوێژ پیرداود ئاماژەی بەوەکردووە، وەک ژنێکی سەربەخۆ خۆی کاندید کردووە و چونکە بڕوای وایە ژنانی سیاسیش لە ئاست بەڕێوەبردنی ئەو بەرپرسیارییەتیەدان.
ئەوەشی وتوە کە هەرچەندە ئەو پۆستانە پێشتر ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر دەکرێت بەڵام خۆ کاندید کردنی ئەزمونێکی نوێیە و بە سەرکەوتنی دەزانێت لە ژیانی سیاسی خۆیدا.
ئەوە لە کاتێکدایە تەنها ژنێکی دیکە بە ناوی "ئالا یاسری" خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردوو پێیوایە ئەم هەنگاوە لە ڕووی جێندەرییەوە گرنگە.