تەقینەوەی بازاڕ لە باکووری سووریا، ١٩ کەس گیانیان لەدەست دا و دەیان کەسیش بریندار بوون

لە ناوچەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان، لە ئاکامی هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوەندێکی چاکسازی کچان لە نزیک شاری حەسکە، چوار منداڵ کوژران و ١١ منداڵیش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئاكامی به‌رزبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كانی سووریا لەگەڵ توركیا ١٩ هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ باكووری سووریا كوژران.

 

تەقەی تۆپخانەکانی هێزەکانی رژێمی ئەسەد لە بازاڕێکی قەرەباڵغی شارۆچکەی ئەلبابی سنووری کە لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی سووریای ژێر کۆنترۆڵی تورکیادایە، بەربازاڕێکی قەرەباڵغی گرت و بەهۆیەوە ١٥ کەس کوژران.

 

لە ناوچەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان، لە ئاکامی هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوەندێکی چاکسازی کچان لە نزیک شاری حەسکە، چوار منداڵ کوژران و ١١ منداڵیش بریندار بوون.

 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە چاودێرێکە لە بەریتانیا کە تۆڕێکی سەرچاوەی لە سوریا هەیە، رایگەیاندووە، ئەو تۆپبارانانەی کە ئەلبابیان داوە لە پێگەکانی رژێمی ئەسەدەوە سەرچاوەی گرتووە، و وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات رەتیکردەوە هیچ دەستێوەردانێکی هەبێت.

 

توندوتیژییەکانی نێوان تورکیا و ڕۆژئاوای کوردستان لەم هەفتەیەدا بە هێرشێکی کوشندەی تورکیا پەرەی سەند و ١٧ شەڕڤانی کوردی کوژران وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە ئاگرکردنەوەی کوردەکان لەناو تورکیادا.

 

هەسەدە بە سەرپەرشتی گروپە کوردییەکان کە لە دیمەشق دیالۆگیان لەگەڵ رژێم کردۆتەوە، بەشێک لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتیش کۆنترۆڵ دەکات، و ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێ بۆ سەر  باكووری سووریا كرد، بەڵام نەیتوانیوە گڵۆپی سەوز لە ئێران و روسیای هاوپەیمان بەدەست بهێنێت.

 

ئه‌ردۆغان ڕۆژی هه‌ینی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرد که‌ تورکیا سه‌ره‌ڕای زیاتر کردنی هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر هێزه‌ کوردییه‌کان به‌نیازی ده‌ست به‌سه‌ر هیچ خاکێکی سووریا نییه‌، و وتی ئێمە چاومان لەسەر خاکی سووریا نییە.