"تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی خاک تێکۆشان و بەرخۆدانە"

ڕەجا دەهمانی، چالاکوانی فێمێنیستی تونسی داوای دوو هێندەکردنی هەوڵەکانی کرد بۆ پشتیوانیکردنی فەڵەستین و وتی: تاکە ڕێگا بۆ گەڕاندنەوەی خاکە دزراوەکە تێکۆشان و بەرخۆدانە.

زهور مەشریقی

 

تونس- شەڕو پێکدادان لەگەڵ هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد و ئیسرائیل چەندین شوێنی فەڵەستینی کردە ئامانج لەنێویاندا نەخۆشخانەکان و بووە هۆی کوژرانی سەدان کەس، ڕەجا دەهمانی، بەرگریکاری مافەکانی ژنان هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر فەڵەستین هەڵسەنگاندو وتی: سەرەڕای ئەو دڵتەنگییە گەورەیەی سەبارەت بە بارودۆخی کەرتی غەززە، لاوازی و وێرانکاری قبوڵ ناکرێت، لەبری ئەوە، پێویستە هەستین و دەنگی ڕاستی بەرز بکەینەوە بۆ پشتگیریکردنی فەڵەستینییە دادپەروەرەکان، هێزێکی ناوخۆییمان هەیە کە دەتوانێت سەرکەوتوو بێت و فراوانتر بێت.، ئەوانەی بەرگری لە ئیمپریالیزمی ئەمریکا و هەموو بریکار و گوێڕایەڵییەکانی دەکەن، نادادپەروەرییە بۆ فەڵەستینییەکان.

 

"بۆردومانکردنی نەخۆشخانە دژی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانن"

ڕەجا دەهمانی ئاماژەی بەوەکرد، جیاوازی گەورە هەیە لە نێوان خەڵک و حکومەتە خراپەکان سەبارەت بە بۆردومانکردنی نەخۆشخانە لە کەرتی غەززەو وتی: ئەمە کۆمەڵکوژییەکی بەئەنقەست و جینۆسایدە کە مێشکی هیچ مرۆڤێک قبوڵی ناکات و بێدەنگ نابێت، بە ئامانجگرتنی منداڵان و ژنان و هاوڵاتیانی مەدەنی شەرمەزار دەکەم، بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکان دژی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە، پێویستە دەستبەجێ ئیسرائیل بەرپرسیار بێت لەو دڕندەییە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕەجا دەهمانی وتی: ئەمڕۆ ئەو دروشمە ساختەی هاوار دەکات و دەڵێت: فەڕەنسا کە ڕووبەڕووی شۆڕش بووەتەوە، بە باشی مانای مافەکانی مرۆڤ، پێشێلکردنی کەرامەتی مرۆڤ و پێشێلکردنی مافەکانی ژیان و زەوی دەزانێت، پێشێلکردنی مافەکانی ئەو کەسانەی کە بێ تاوانن، ئەوان دەکوژرێن چونکە فەلەستینییەکان ڕەتی دەکەنەوە بەزۆر ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و مردن قبوڵ دەکەن لەجیاتی ئەوەی لە شوێنێکی تر بژین، ئەوە لەبیر ناکەین کە ئیسرائیل لەو ناوچانەدا ئاوارە بووە. ئەمڕۆ ئیسرائیل دەیەوێت خاکی فەڵەستین بە چەک و توندوتیژی لەبەردەم چاوی جیهاندا داگیربکات.