"لەگەڵ هەموو پێکهاتە و تەڤگەرەکانی ژنان دژی داگیرکاریی فرە لایەن تێدەکۆشین"

ئەنجامنامەی کۆنفرانسی گەورەی ژنان" لە ئەنقەرە بە دروشمی "ئێمە بە سەرهەڵدان بە ڕێکخستن دەبین، ئازادی خۆمان دەپارێزین" بڵاوکرایەوە و جەخت لە تێکۆشانی هاوبەشی ژنان تا ئازادی و شکاندنی گۆشەگیری کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی چەپی سەوز "کۆنفرانسی گەورەی ژنان" لە ئەنقەرە بە دروشمی "ئێمە بە سەرهەڵدان بە ڕێکخستن دەبین، ئازادی خۆمان دەپارێزین" لە ڕۆژانی ٨-٩ی ئەیلوولدا بە بەشداری ٤٠٠ ژن بەڕێوەچوو، ژنان لەبارەی بابەتەکانی پەیوەست بە گۆشەگیری، سیاسەتی شەڕی تایبەت، کۆمەڵکوژی ژنان، قەیرانی ئابووری و کۆبوونەوە گشتییەکان کە لە کاتی پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێن، گفتوگۆیان کرد.

 

ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە ڕاگەیەندرا و تیایدا ئاماژە بە شەڕێکی گەورە لە دژی گەلان و ژنان و سروشت کرا، کە لەلایەن حکومەتە پاوانخواز و ڕاستڕەوەکان و پۆپۆلیستی و فاشیستەکانەوە بەڕێوە دەچێت، لە ڕێگەی قەیرانی سەختی سیاسیی، ئابووریی، ئیکۆلۆژیی و کۆمەڵایەتییەوە، بە زیهنییەتی پیاوسالاریی لە جیهاندا دەسەڵاتیان وەرگرتووە و پارێزگاری لێ دەکەن، هەژموون و شەڕی تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە لە فراوانبوون، لە ئۆکرانیا بۆ ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لە بەرامبەر ئەوەشدا خەباتی ئازادییخوازانەی ژنان لە ڕۆژئاواوە بۆ ئێران، لە ئەفغانستانەوە بۆ سوودان، لە ئەوروپاوە بۆ ئەمریکای لاتین تەشەنە دەسەنێت و دەرفەتەکانی ژیانێکی ئازادانە بۆ ژنان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە.

 

پێویستە دژی شەڕ و گۆشەگیریی تێکۆشانی مەزن بکەین

لە بەیاننامەکەد ئاماژە بە هێرشکردنە سەر گۆڕستانەکان، ناردنی ئێسک و پروسک لە سندووقدا، ئەشکەنجەی زیندانییان، نیشانی دەدات چ دوژمنێک لەپێشمانە کرا و جەختکرایەوە، کە سەپاندنی سیاسەتی شەڕ و گۆشەگیریی بێچارەیی و هەژاری بەسەر گەلانی تورکیادا، ژنان ملکەچی ناکات، وەک ژن پێکەوە دژی شەڕ و گۆشەگیریی تێکۆشانی بەرفراوان ئەنجام دەدەن.

ژنان بە درووشمی “بەرخۆدان دژی فاشیزم ڕەوایە”، بەڵێنیاندا دژی هێرشەکانی سەر دەستکەوتەکانی ژنان تێکۆشان بەرز بکەنەوە، لە هەموو گۆڕەپانێکدا درێژە بە تێکۆشانی بدەن.

 

ژنانی بەشداری کۆنفرانسەکە ڕایانگەیاند، لەگەڵ هەموو پێکهاتە و تەڤگەرەکانی ژنان پێکەوە دژی ئەو داگیرکارییە فرە لایەنە تێدەکۆشن و گۆشەگیریی تێکدەشکێنن، کەموکوڕی و لاوازییەکان کۆتایی پێ دەهێنن، لە هەڵەکان وانە فێردەبن و تێدەگەن، بەرەو نوێبوونەوە و پێشکەوتن هەنگاو دەنێن، بۆ بنیاتنانی ژیانێکی نوێ بە ئیرادەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەن، وەک ئەنجومەنی هەرێمی یژنان، بە هەموو جیاوازییەکانەوە، پێکەوە و بە پشتیوانی و ڕێکخستن، ڕوانگەیەکی یەکسان بونیاد دەنێین، ڕێکخستنی هەرێمی بەهێزتر دەکەین.

 

لە کۆتاییدا ڕایانگەیاند، لە ڕێپێوانی تێکۆشانی یەکگرتووی ژناندا، ئاگاداری ئەو ئەرکانەن کە ئەستۆیانە، دووپاتیان کردەوە، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی هەبوونی ژنان دەکەنە ئامانج و لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان هەوڵی لەناوبردنی ژنان دەدەن پێیان دەڵێن “ئێمە هەین و دەمێنین”.