تەڤگەری ئازادیی ڕێگری لە هەمواركردنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراق دەکات

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەگەڵ دەیان پارتی سیاسیی و ڕێکخراوی ژنان و مەدەنیی و پەرلمانتار و کەسایەتیی سیاسیی عێراقیی لە شاری بەغداد، بۆ رێگرییکردن لە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیی بەشداریی هاوپەیمانیی ١٨٨ـی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنێ، لەشاری بەغدادی پایتەخت حسێن کەرکوکیی – بەرپرسی نووسینگەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، وەک نوێنەری تەڤگەری ئازادیی، لەگەڵ دەیان پارتی سیاسیی، ڕێکخراوی ژنان و مەدەنیی، پەلمانتار و کەسایەتیی سیاسیی عێراقیی، دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان سازدا و تیایدا هاوپەیمانیی ١٨٨ـی یان بۆ رێگرییکردن لە هەموارکردنەوەی یاساکە ڕاگەیاند و ناڕەزایی و مەترسییەکانی خۆیان لەبارەی هەمواری یاساکەوە راگەیاند.

 

" هەموارکردنەوەی یاساکە مەزهەبیی عێراق تۆخدەکاتەوە"

پەرلەمانتارێک ڕایگەیاند: لە پەرلەمانی عێراق هەوڵێک هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیی عێراقیی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩، هەربۆیە ئێمە هاوپەیمانێتییەکەمان بە ناوی ١٨٨ ڕاگەیاند و کاری ئەم هاوپەیمانییە ئەوەیە هەوڵ بدەین ڕێگریی بکەین لە هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە.

 

یاسای باری کەسێتیی ساڵی ١٩٥٩ دەرچووە یاسایەکی مەدەنییە، لەبەر ئەوەی عێراق فرە پێکهاتەیە، نابێت یاسایەک دەر بکرێت مەزهەبیی بێت، ئەم هەمواکردنەوەیە دژی دەستورە لەبەر ئەوەی لە دەستوری عێرقدا ئەوە هاتووە کە نابێت یاسایەک دەربکرێت دژی دیموکراسیی بێت، هەر بۆیە ئەم یاسایە ئەگەر هەموار بکرێتەوە ئەوا دژی دەستور و دیموکراسییەتە.

 

"وەک تەڤگەر بەشدار دەبین لە ڕێگریکردن لە هەموارکردنەوەی یاساکە"

پەرلەمانتارەکە جەختی لەوەکردەوە، لەگەڵ هەموو ئەو لایەن و کەسایەتییە عێراقییانە، لە هەوڵدان کە رێگربین لە هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە بکەن، ئێمەیش وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەشداریی ئەم هاوپەیمانییەمان کردوە و واژۆمان لەسەر ئەم یاداشتەکردوە کە ڕێگریی بکرێت، لە هەمواکردنەوەی یاساکە، هەوڵێکیش هەیە بۆ ئەم بابەتە، لەگەڵ دادگای عێراقییش قسە بکەین.