ژمارەی زیان لێکەوتووانی غەززە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە

بەهۆی شەڕی بەردەوام لە کەرتی غەززە لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٥ هەزار و ٩١ هاوڵاتیی غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٧٨ هەزار ٨٢٧ كەسیش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی غەززە و وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، لە بارەی ژمارەی گیان لەدەستدان و بریندارەكانی جەنگی نێوانیانەوە، لە دوو ڕاگەیاندراوی جیادا زانیارییان بڵاوكردەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی غەززەدا هاتووە، بە هۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٣٥ هەزار و ٩١هاوڵاتیی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٧٨ هەزار و  ٨٢٧كەس.

 

ئاماژە بەوەش كراوە، بە هۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٥٧  كەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٨٢ـی دیكەش بریندار بوون، هەروەها ، ٢٢٠ ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بەردەوامە.

 

لە لایەكی دیكەشەوە، وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیلیش بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی گیان لەدەستدانی وڵاتەكەیان گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٤ كەس، نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش بریندار بوون.