گەنجێکی بیست ساڵان دەستدرێژی کردە سەر کچێکی منداڵ و کۆتایی بە ژیانی هێنا

منداڵێکی خێزانێکی ئاوارەی سودانی لە میسر ڕفێندرا، لەلایەن ئەو کەسەی ڕفاندویەتی دەستدرێژی کرایە سەر و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلیسی میسر ئەو گەنجە تەمەن ٢٢ ساڵەی دەستگیرکرد کە دەستدرێژی سێکسی کردە سەر منداڵە دە مانگانەکە بەناوی جانێت گۆما.

 

مریەم جومعە، دایکی منداڵەکە، سەبارەت بەو تاوانە کە ئەمڕۆ بەرامبەر بە کچەکەی ئەنجامدرا بە بی بی سی ڕاگەیاند، "کێ بە خەیاڵیدا دێت کە ئەمە بەسەر منداڵێکدا بێت کە تەمەنی منداڵێکی ساوایە، ئەمە مرۆڤ نییە".

 

ئەو خێزانە ئاوارەیە لە باڵەخانەیەکی ١٥ نهۆمی لە گەڕەکی ناسر سیتی لە ڕۆژهەڵاتی قاهیرە دەژین، دایکی منداڵەکە ڕایگەیاندووە، کە منداڵەکەی لەگەڵ خوشکە بچووکەکەی بە ناوی ئەمیرە بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵەکانی ژێر بیناکەدا یاری بکات، بێدەنگ و ترساو بوو و هیچی نەگوت، بەڵام دوای هەندێک ناڕەحەتی، وتی: کە گەنجێکی میسریم بینی لە دەرگای شوقەی خزمەکەیانەوە و لە پلیکانەکانەوە دەهاتە خوارەوە، کۆرپەکە هاوارێکی کرد، بەڵام ئەمیرە بوو ترساوە بۆیە بە کەسی نەوتووە.

 

باوکی ئەو کچە وتی: دەستمان کرد بە گەڕان بە تەواوی بیناکەدا و لە دەرگای سەرجەم دانیشتووانەکەمان دا، و هەموویان بۆمان کردەوە و گەڕانمان کرد، بەڵام نەماندۆزییەوە.

 

هەر بۆیە چووەنەتە بنکەی پۆلیس، کە پێیان وتووە دەبێت ڕۆژێکی تەواو بەسەر دیارنەمانەکەدا تێپەڕێت پێش ئەوەی هیچ ڕێکارێک بگیرێتەبەر، بۆیە باوکەکە بەتەنیا و بە پەلە دەست دەکات بە گەڕان و تەرمەکەی لەناو پاشماوەکانی یەکێک لە پارکەکانی نزیک شوێنی نیشتەجێبوونیان دەدۆزێتەوە،  وتی: لەکاتی گریاندا کچەکەمم لەباوەش گرت، بەڵام مردبوو، ئاسەواری دەستدرێژی سێکسی لەسەر بوو تاوانبارەکە دەستدرێژی سێکسی کردە سەری، پاشان لە کیسەیەکدا هەڵیگرت و فڕێیدابووە ناو خاشاکەوە.

 

پۆلیس تاوانبارەکەی دەستگیرکرد و ئەویش دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، خێزان و ڕای گشتیش چاوەڕێی سزایەک دەکەن کە لەبەرامبەر ئەو سێ تاوانەدا بێت کە بریتین لە ڕفاندن و دەستدرێژی سێکسی و کوشتنی بە ئەنقەست.