ژنان ڕێگایان بۆ بڵاوکردنەوەی بیری دیموکراتیک خۆش کرد
ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە بڵاوکردنەوەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، کە کاریگەری لەسەر بوونی ئەوان هەبووە و ڕووبەڕووی ڕژێمە سەرمایەداری و کۆنەپەرستەکان بووەتەوە و خەباتیان کردووە بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ئازادی و دیموکراسی.
فیدان عەبدوڵا
شەهبا- سەرەڕای هەموو ئەو فشار و هەڕەشانەی ڕووبەڕووی بوونەتەوە، ژنان بەردی بناغەی سیستەمە دیموکراتیکەکان بوون و کاریان کرد بۆ بڵاوکردنەوەی بیروڕای ئازاد.
خەدیجە عەلو، ژنێکی پارێزگای عەفرین، لە ساڵی ١٩٨٢ ناچارکرا لە شارەکەی خۆیەوە بگوازێتەوە بۆ پایتەختی سووریا، لەبەر هۆکاری پەیوەندیدار بە کارەکانی هاوژینەکەی لە گەڕەکی "زۆر ئاڤا"ی ڕوکن ئەلدین دەژیا، کە هەموو پێکهاتەکان بەشەکانی تێدابوو، و چەندین پرسیاری لادروست بوو سەبارەت بە پەراوێزخستنی پێگە و ڕۆڵی گەلی کورد.
"بیرو فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەری لەسەر گەلان هەبووە"
خەدیجە عەلۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، کاری کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەنێو کوردەکان و گەلانی ناوچەکەدا، بەتایبەتی ئەوەی کە بیرو فەلسەفەی ئەو کاریگەری لەسەر ڕاستی گەلان و ڕژێمەکان هەبووە، وتی: دوای ئەوەی بیری ڕێبەر ئۆجالانی دیاریکرد، لەنێو گەلاندا بە تایبەتی ژنان و ژنانی گەنجی چەرکەزییەکان و عەلاوییەکان و تورکمانەکان کاری کرد، ئەمە ڕێگای خۆش کرد بۆ ئەوەی بیری ڕێبەر بناسن و شانازی بە زمانەکەوە بکەن و گوێڕایەڵی ئەو ڕژێمانە نەبن کە هەوڵ دەدەن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها وەک گەلانی عەرەبی پێناسە بکەن، ئێمەش پەرتووکەکانی ڕێبەر ئۆجالانمان پێکەوە دەخوێندەوە، لەوانە پەرتووکی ژنان و خێزان.
جەختی لەوە کردەوە لە ماوەی ڕێپێوانی شۆڕشگێڕانە و خەباتیدا ڕووبەڕووی چەندین هەراسانکردن و هەڕەشە بووەتەوە بۆ ئازادکردنی بیری ژنانی دەوروبەری، وتی: ئەنجامدانی ئەو جۆرە بڕیارانە لەو ناوچانەدا پێویستی بە بوێری و ئیرادە و هێزی زۆر هەیە، هەروەها بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان کە چەندین جار لە شام چاوم پێی کەوت.
خەدیجە عەلۆ ئەوەی خستەڕوو، خۆی و ژمارەیەک لە هاوڕێکانی ماڵەکەیان بەکارهێناوە بۆ ڕێکخستن و پەروەردەی ژنان بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی ژنان و چەندین ڕووداو و بۆنەی دیکە، جگە لە ڕێکخستنی خۆپیشاندان و ڕێپێوان و پشتیوانیکردنی بریندارانی جەنگ و چارەسەرکردنیان لە ماڵەکەی و ئامادەکردنی خۆراک و ناردنی بۆ شەڕڤانان لە شوێنی پەروەردەو کۆبوونەوە، جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی هەڕەشە و فشارەکانی حکومەتی ئەو وڵاتەوە وەک دایک و خوشکی شەهیدێک، ناچارکراوە بگەڕێتەوە بۆ عەفرین و دواتر هەڵات بۆ ناوچەی شەهبا، لەوێ لەگەڵ خێزانەکەی بە شوێن ڕێگا و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا بەرخۆدان دەکات.
"بیری ڕێبەر ئۆجالان مەحاڵ نازانێت و هیچ سنوورێکی نییە"
سورەیا حەبەش کە لە شاری حەلەبی سووریا ئاوارە بووە، ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ئەو بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئاشنا بووە و لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیەوە لە سووریا لە ساڵی ١٩٨٦ ەوە لەژێر کاریگەری ئەودا بووە و ئەم بیرە بە ڕۆحی خەبات و پابەندبوون بە بوون و بەرگریکردن لە مافەکانی گەلانی چەوساوەوە تێکەڵ کردووە، وتیشی: کاتێک باسی ئەوە دەکەین کە ئێمە ڕووبەڕووی چی بووینەوە لە کاتی کارکردنمان لە مەیدانەکان و شەقامەکان لەلایەن حکومەتی شامەوە، دەبینین کە ئەستەم بوو ئەو دەستکەوت و سەرکەوتنانە ببینین کە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەدەستیان هێناوە، بەڵام دووبارەی دەکەینەوە و بیرمان دێتەوە کە بیری ڕێبەر ئۆجالان مەحاڵ نازانێت و هیچ سنوورێکی نییە.
سورەیا حەبەش وتیشی: لەو کاتەدا تەلەفزیۆن لە هەموو ماڵێکدا بەردەست نەبوو و گواستنەوە لەنێوان شارەکاندا کەمێک سەخت بوو، بەڵام سەرەڕای فشار و بەربەستەکان، دەچووم بۆ چەند شارێکی وەک حەلەب، ڕەققە، مەنبیج، دێرەزوور، قامیشلو و هەندێک جار شام، بۆ بڵاوکردنەوەی کاسێتێک کە تۆماری دەنگی شیکردنەوەی ڕێبەر ئۆجالانی تێدابوو لەگەڵ پەرتووکەکانی.
سورەیا حەبەش خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەبەر ئەو کەسانەی باوەڕیان بە بیرو فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەیە لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتوون و ئەوەی بە بەڵگەیەک دانا کە کارەکەی بەفیڕۆ نەچووە.