تەژەکە-ئە: لە٢٧ی شوبات لە ستراسبۆرگ دەبین

لە بەیاننامەکەیدا، تەژەکە-ئە تیشکی خستە سەر گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: داوا لە هەموو ژنان دەکەین لە ٢٧ی شوباتدا لە ستراسبۆرگ بەشداری لە چالاکییەکەماندا بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا "TJK-E" لە بەیاننامەیەکی نووسراودا تیشکی خستە سەر گۆشەگیری توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایگەیاند، بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالاندا لە دژی بوونی کوردی ئازاد بە هەموو جۆرە شێوازێکی شەڕی تایبەتی پیس هێرشی کراوەتەسەر.

 

"شاندی سی پی تی کاتێک لە تورکیا بوون سەردانی زیندانی دوورگەی ئیمرالییان نەکردووە"

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئێمەی ژنان و گەل بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە خەباتێکی تەواومان لە دژی ئەم هێرشە پیلانگێڕییە کردووە.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە دوایین بەیاننامەی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا -CPT کراوە و نووسراوە: لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو سەردانی چەند زیندانێکی تورکیای کردووە لە نێوان ١٣ بۆ ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤، لە نێو ئەو زیندانانەی کە سەردانیان کردووە، زیندانی دوورگەی ئیمراڵی ئاماژەی پێ نەکراوە، وەک تێگەیشتووین، شاندی سی پی تی سەردانی زیندانی دوورگەی ئیمراڵی نەکردووە کاتێک لە تورکیا بووە و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆ نەبووەتەوە کە بۆ ماوەی ٣٥ مانگە لەناو سیستمی گۆشەگیری ئیمرالییەو هیچ زانیارییەکی دەربارەی وەرنەگرتووە، ئەم نزیکبوونەوەیەی سی پی ئەرکەکەی بۆ قەدەغەو ڕێگری لە ئەشکەنجە  جێبەجێ ناکات.

 

"لە ٢٧ی شوباتدا لە ستراسبۆرگ بن"

تەژەکە-ئە ڕایگەیاند کە سی پی تی بە بێدەنگییەکەی لە دژی کردەوە دژ بە مرۆڤایەتییەکان لە ئیمراڵی هاوکاری ئەم تاوانە دەکات و وتی: داوا لە سی پی تی دەکەین ئەنجام و تێبینییەکانی لە ئیمراڵی بۆ گەل بڵاو بکاتەوە و ئەرکەکانی جێبەجێ بکات، هەروەها داوا لە ئەنجومەنی ئەوروپا و هەندێک لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن، لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمەی ژنان، لە ٢٧ی شوبات، جارێکی دیکە لە ستراسبۆرگ هەنگاو دەنێین.

 

ژنان و گەلی کورد و هاوڕێکانیان لە هەموو شوێنێکی جیهاندا هەنگاو دەنێن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان بۆ شکستپێهێنانی بەرفراوانترین پیلانگێڕی لە مێژوودا و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوا لە هەموو ژنان کرا بەشداری لە بۆنەی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" بکەن کە لە ٢٧ی شوبات لە ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت.