چادر بۆ پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی زیندانەکان داندرا

لە کانتۆنی شەهبا بۆ ئازادکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانی لە چالاکیی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان چادر داندرا.

شەهبا

 

کۆمیتەی زیندانیانی عەفرین - شەهبا بۆ ئازادکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانیکردن لە چالاکی مانگرتن لە خواردنی زیندانییان، لە پارکی ٤ی نیسان لە ناوچەی ئەحداسی شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چادریان دانا.

 

وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دروشمی "گۆشەگیری دەشکێنین و فاشیزم تێکدەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین"، "ئێستا کاتی ئازادییە"، "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەری بنیادنانی نەتەوەیەکی دیموکراتیکە" لە پارکەکە بەرزکرانەوە، بەشداربووانی دامەزراوە هەرێمییەکان و ئاژانسەکان ئامادەبوون و بۆ پشتگیریکردنی چالاکییەکانی زیندانییەکان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد، چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد و دواتر لەلایەن لیژنەی زیندانییەکانەوە ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە.

 

"بێدەنگی هاوکارییە"

ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی لیژنەکە خوێندرایەوەو تێیدا هاتووە: وەک کۆمیتەیەکی زیندانییان، گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٣٠ مانگە بەردەوامە شەرمەزار دەکەین، تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە و پارێزەران و ئەندامانی خێزانەکەی ڕێگەیان پێنەدراوە کۆببنەوە و گفتوگۆی لەگەڵدا بکەن، هەروەها ئیدانەی بێدەنگی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و ئەو ڕێکخراوانە دەکەین کە داوای ماف و ئازادی دەکەن. ئەوان بە بێدەنگی لەگەڵ دەوڵەتی تورک لەو گۆشەگیرییە هاوبەشن، داوا لە گەلەکەمان و هەموو گەلانی جیهان دەکەین کە ئاشتی و ئازادییان خۆشدەوێت، دەستی یەک بگرن بۆ پاراستنی ڕێبەری نێودەوڵەتی و ئازادییەکەی.

 

"بە یەکگرتوویی نەتەوەی دیموکراتیک لە هەموو جیهاندا بڵاو دەکەینەوە"

وتارێک لەلایەن ڕیهان ئیلۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری عەفرین-شەهبا پێشکەش کراو تیشکی خستە سەر مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: لەسەر ئەو ئایدۆلۆژیایە خۆمان ڕێکدەخەین کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کردین، بە بەرخۆدانی خۆمان، سیاسەت و پلانەکانی دوژمنی فاشیست بەتاڵ دەکەینەوە کە دەیانەوێت لەسەرمان بەردەوام بن، لە سەرانسەری کوردستان و دەرەوەی وڵات لەسەر شەقامەکان و لە چالاکیداین، هەموو کەسێک لە هەموو شوێنێکەوە بانگەوازی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکات، جارێکی دیکە وەک ژنانی عەفرین و شەهبا بەڵێنەکەمان بە ڕێبەر ئاپۆ نوێ دەکەینەوە کە هەمیشە بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە لە گۆڕەپانەکاندا دەبین، بە یەکگرتوویی و هەڵوێستی خۆمان، پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو دەکەینەوە.

 

چادری خۆپیشاندان لە کانتۆنی شەهبا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.