بەهۆی بوومەلەرزە لە زاهیدان ٧١ کەس بریندار بوون

بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە کە شاری زاهیدانی ئێرانی هەژاند، ٧١ کەس برینداربوون و هەندێک ماڵی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢١ی تشرینی دووەم، بوومەلەرزەیەک بە پێوەری ٤.٧بە پێوەری ڕیختەر و قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر شاری زاهیدان و بەشەکانی دیکەی پارێزگای سیستان-بەلوچستانی ئێرانی هەژاند.

 

بەهۆی بوومەلەرزەکەی شاری زاهیدان، ٧١ کەس بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆر باڵەخانە و خانووی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوت.

 

بەڕێوەبەری گشتی بنکەی قەیرانەکان لە پارێزگای سیستان-بەلوچستان ڕایگەیاند، ٧١ بریندار گواستراونەتەوە بۆ چوار نەخۆشخانەی زاهیدان، زۆربەی بریندارەکان بەهۆی کەوتنە خوارەوەیان لە جێگا یان لە کاتی دابەزین لە پلیکانە بریندار بوون و هەندێک لەو کەسانە بەهۆی فشاری دەروونییەوە دەناڵێنن.