٤٨٧ ئاوارەی ئێزیدی لە دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ شەنگال
لە چوارچێوەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زیدی خۆیان ، لە كامپی شاریای سەر بە پارێزگای دهۆك ٤٨٧ ئاوارەی ئێزیدی بە ڕەزامەندی خۆیان گەڕێندراونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال.
اوەندی هەواڵ
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەبارەی گەڕانەوەی ژمارەیەك ئاوارەی ئێزدی بۆ زێدی خۆیان لە شنگال و دەوروبەری ئەمڕۆ ٦ی تشرینی دووەم ڕاگەیەندراوێکی بڵاو كردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە چوارچێوەی پلانەكانی حكومەت و وەزارەتەكەیان ٤٨٧ ئاوارەی ئێزیدییان بە شێوەیەكی خۆبەخشانە لە كامپی شاریای سەر بە پارێزگای دهۆك گەڕاندووەتەوە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان لە شەنگال و ناوچەكانی دەوروبەری.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەڵمەتی گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بە هەماهەنگی وەزارەت لەگەڵ هەردوو پارێزگای دهۆك و نەینەوا و هێزە ئەمنییەكان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەنجام دراوە، هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچبەران (IOM) كراوە بۆ گواستنەوەی كەلوپەلی ئاوارەكان لە كامپەكەوە بۆ ناوچەكانیان.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە ڕۆژانی داهاتوودا گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەكان بەردەوام دەبێت.