ئەکتەرانی ژن بۆ داواکاری گشتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بانگ کران

ئەکتەرانی ژنی ئێرانی، کە پشتیوانی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەکەن، بانگهێشتی داواکاری گشتیی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی تاران کران.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، دۆسیەی یاسایی لە دژی چەند ئەکتەرێکی ئێرانی کە پشتیوانیان لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کردووە، تۆمار کراوە و سەرجەمیان بانگهێشتی لقی ٩ی داواکاری گشتیی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی تاران کراون.

 

دۆسیەی قەزایی لە دژی تەرانە عەلی دۆستی، موژگان ئیلانلو، هەنگامە قازیانی، تەهمینە ڕەزایی میلانی، ئومێد توشە، سەحەر ولدبیگیان، مریەم بوبانی و هانیە توسلی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئەم مانگە تۆمار کراوە و ٥ ڕۆژیان لە بەرواری ئاگادارکردنەوە بۆ ئەم لقە دیاری کردووە.

 

هەنگامە قازیانی ئەو بانگهێشتنامەیەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە، دوێنێش، هانیە تاوسلی، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ڕایگەیاند کە بانگهێشتی دادگا کراوە و دۆسیەی لەسەر تۆمار کراوە.

 

پێشتریش هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە دادگای تاران ئەو تاوانەی ڕاگەیاندووە و دۆسیەی لە دژی حەوت ئەکتەر و چالاکێکی مەدەنی تۆمار کردووە.