لە مەغریب بوومەلەرزە ڕوویدا و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە مەغریب بوومەلەرەیەکی بەهێز ڕوویداو نزیکەی ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش برینداریش هەیە.
ناوەندی هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٩ی ئەیلوول، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلەی ڕێختەر لە مەغریب ڕوویدا و لانیکەم نزیکەی ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ئاماژەی بەوەکرد، ١٥٣ کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت کە برینی بەشێکیان سەخت، هەروەها دەیان باڵەخانە و بیناش ڕووخاون.
بەهۆی ترسیان لە دووبارەبوونەوەی بوومەلەرزەیەکی دیکە، دەیان هەزار کەس لە مەغریب دوای بوومەلەرزەکە چوونە سەر شەقام و نەچوونەوە ناو ماڵەکانیان.