بەرمال نێرگز: گەنجان دەکەونە ناو تەڵەی سیستمەکەوە

بەرمال نێرگز، هاوسەرۆکی موشی هەدەپە، ئاماژەی بە زیادبوونی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە موش کرد لە ئەنجامی سیاسەتی تایبەتی جەنگ و ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە ٢٣ گەنج بە تۆمەتی چالاکی پاسکیلسواری دەستبەسەرکران.

 موش

 

لەم ساڵانەی دواییدا، وەک سیاسەتی دەوڵەت سیاسەتی جەنگی تایبەت زیادی کردووە، یەکێک لەو شارانەی کە سیاسەتی تایبەتی جەنگ تێیدا جێبەجێ دەکرێت، مووشە، لەو شارەی کە فشار و بێکاری بەهۆی سیاسەتی جەنگی تایبەتەوە زیاد دەکات، گەنجان ناچار دەکرێن کۆچ بکەن، بەرمال نێرگز، هاوسەرۆکی موشی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەنجامی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی هەڵسەنگاند.

 

"ئەو گەنجانەی چالاکی پاسکیلسواریان ڕێکخستبوو دەستگیرکران"

بەرمال نێرگز ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە ژنان و گەنجان دەستگیرکراون و هەڕەشەیان لێکراوە لە هەموو ئەوەی لە شارەکەدا ئەنجامیان داوە، وتیشی: دوا نموونەی ئەم بابەتە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕوویدا، چالاکی پاسکیلسواری بۆ بەرەنگاوبوونەوەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە لایەن پۆلیسەوە ئاستەنگ کراو ٢٣ گەنج دەستبەسەرکران.

 

"بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان زیادیکردووە"

بەرمال نێرگز ئاماژەی بە زیادبوونی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە شارەکەدا کرد و وتی: پێشتر هیچ ئاماژەیەکی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە گەڕەکەکان نەبوو، بەڵام ئێستا هەموو کەسێک دەزانێت ماددە هۆشبەرەکان لە کوێ دەفرۆشرێن و لە چ کاتێکدا دێن بۆ کام گەڕەک، گەنجان لە ڕێگەی ئەم سیستمەوە دەکەونە ناو ئەم تەڵەوە، ئەگەر پرسیار لە منداڵەکان بکەین، ئەوا دەست دەکەن بە ژماردنی ناوی ئەو ماددانەی کە فرۆشراون، گەنجان لە کۆمەڵایەتی بوون و ناسنامەی کوردی دوور دەکەونەوە. هەرچەندە لە هەموو شوێنەکاندا کامێرا هەیە، بەڵام کەس دەستێوەردان ناکات.

 

ژنان بە مووشەیەکی کەم کار دەکەن

بەرمال نێرگز تیشکی خستە سەر بێکاری گەنجان لە شارەکە و وتی: گەنجانی بێکار ناچارکراون بچنە دەرەوەی وڵات، هەروەهاژنان ناچار دەکرێن لە فرۆشگەکانی جلوبەرگدا کار بکەن بە مووچەیەکی کە.

 

بەرمال نێرگز ڕایگەیاند، چالاکی ڕێکدەخەن بۆ ڕێگریکردن لە گەنجان لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و لێکۆڵینەوە لە ئەو گەنجانە دەکرێت کە بەشدارن لەو چالاکییانەدا، وتی: خێزانەکانی ئەو گەنجانەی بەشداری چالاکییەکانمان دەکەن بانگ دەکرێن و پێیان دەڵێن منداڵەکانیان بەشداری چالاکی نەبن، ئەم دۆخە زیاتر زیان بە ژنان دەگەیەنێت، ئەو پڕۆژانەی کە ئاماژەمان پێکرد هەموو پڕۆژەکانی دەوڵەتن، ئەم پڕۆژەیە لە ڕێگەی خێزان و ژنان و گەنجانەوە ئەنجام دەدرێت.