بەشداربووانی کۆنگرە: گۆشەگیری بەدەستی ژنان دەشکێندرێت
ئەو ژنانەی کە لە کۆنگرەی نۆیەمینی کۆنگرەی ستاردا ئامادەبوون، بۆچوونی خۆیان لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و وتیان: پرسی سەرەکی کۆنگرەکەمان ڕێبەر ئاپۆیە و گۆشەگیریی بەدەستی ژنان دەشکێندرێت.
ڤیان ئامەد
حەسەکە- ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا نۆیەمین کۆنگرەی خۆی بە دروشمی "بە ڕۆحی تێکۆشانی شۆڕشی ژنان، ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی سەردەخەین"، لە ١٥ی کانوونی دووەم لە ١٨یەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، بە بەشداری هەزاران نوێنەری بەڕێوەچوو، لەکۆنگرەکەدا چەندین خاڵی گرنگ هەڵسەنگێنران کەیەکێکیان ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و شکاندنی گۆشەگیرییەکی توند بوو، هەروەها بڕیاردرا کۆمیتەیەک بۆ شکاندنی سیستمی گۆشەگیریی ئیمرالی و بڵاوکردنەوەی بیروڕا و ناساندنی پارادایمی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دابمەزرێندرێت.
نوێنەرانی بەشداربووی کۆنگرەکە، بۆچوونی خۆیان لەسەر ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شکاندنی گۆشەگیریی بڵاوکردەوە.
"بە سایەی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ ژن بووە خاوەنی هیواو بوون"
عەدلێ بەکر، بەڕێوبەری هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگەی کۆبانێ، بۆچوونی خۆی خستەڕوو و وتی: پێش هەموو شتێک پیرۆزبایی کۆنگرە لە ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیان و منداڵەکانمان دەکەین کە لە چیا ئازادەکاندا دەجەنگن، بە سایەی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ ژنان خاوەنی ویست و بوونن، ئەمڕۆ ژنان لە بواری سیاسی و سەربازی و ئایدۆلۆژی و کۆمەڵایەتی و کولتووری و پەیوەندیدا ڕۆڵی سەرەکی دەبینن، ژنی کورد توانی لە مێشکیدا پەروەردە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ هەبێت، بۆیە ئەمڕۆ ژنانی کورد بوونەتە پێشەنگی هەموو ژنان و ژنانی جیهان، ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هەناسە و ژیانە، بۆیە ئەگەر ژنێک بمێنێتەوە هەمیشە لەسەر هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەبینن، خۆمان دەکەینە خاوەنی زانست، داواکاری سەرەکیمان ئەوەیە کە رێبەر ئاپۆ لە نێوان خۆماندا ئازاد ببینین، ئەمڕۆ ئێمە شۆڕشێکمان دەستپێکرد کە شۆڕشی ژنانە لەسەدا ١٠٠ بەدەستی دێنین، بەهۆی پێشەنگایەتی ژنانی شۆڕشەوە ئێمە هەمیشە بەدوای دۆزی خۆمان و هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دەبین و دەرگای ئیمراڵی دەشکێنین.
"بڕیاری یەکەمی کۆنگرەکە ڕزگارکردنی جەستەیی رێبەری ئاپۆیە"
زێرین حاجی، ئەندامی کۆمیتەی کۆمەڵایەتی کۆنگرەی ستاری ناوچەی تل تەمری سەر بە کانتۆنی حەسەکە، دەربارەی گۆشەگیرییەکە، وتی: کۆنگرەی نۆیەمینی کۆنگرەی ستار لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ساز دەکەین، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆیە، کە ئەمڕۆ بە جیهانی بووە، ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٤ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵیدایە و بە توندی گۆشەگیر دەکرێت، ئەو داوای ئازادی ژنانی کرد کە پێویستە ژنان لە ئاستی جیهانیدا ئازاد بکرێن ئەمڕۆ ئێمە داوای ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەین و یەکەم بڕیاری کۆنگرەکەمان ڕزگارکردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.
"ئێمە هەمیشە تێدەکۆشین"
گولیخان تاهیر، ئەندامی کۆنگرەی ستاری ناوچەی تل تەمری کانتۆنی حەسەکە، لەبارەی گۆشەگیری و ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، وتی: تێکۆشانی ژنان لە سەدەی ٢١دا بۆ هەموو ژنانی جیهان بڵاوبووەتەوە، ئەو خەباتەی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان کردوویەتی ئەمڕۆ لە کۆنگرەکەماندا نیشانی دەدەین، کە هەزاران ژن بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و ڕێکخراوەیی خۆیان پێکەوە کۆبوونەوە، ئەو ڕێیەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان دایناوە، پێویستی بە تێکۆشان و بەرخۆدانی زیاتری ژنان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین ئازادی هەموو ژنانی جیهان مسۆگەر بکەین، فکر و ئازادی ژنان تا ئێستا بە تێکۆشانی ساکینە و زیلان و بێریتان و ئامینە کارا بەردەوامە، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت تا رێبەر ئاپۆ لەنێو خۆماندا دەبێت، هەزاران ژنمان لێرە کۆکردۆتەوە و کێشەی سەرەکیش گۆشەگیریی سەر ڕێبەری ئاپۆیە ئەو گۆشەگیرییەی ئێستا لە لایەن ژنانەوە دەشکێنرێت.