ڕیحانە و غەزەل پاکزاد بە کەفالەت ئازادکران و نازلی سەعیدییش سزا درا

ڕیحانە و غەزەڵ پاکزاد، دوو هاوڵاتی بەهایی دانیشتووی شاری زاهیدانن، دوای چەند ڕۆژێک لە دەستبەسەرکردن بە کەفالەت ئازادکران، هاوکات ڕژێمی ئێران سزای ١٥مانگ زیندانی و ١٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی و قەدەغەکردنی جێهێشتنی وڵاتی بۆ نازلی سەعیدی دەرکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

هەردوو هاوڵاتی بەهایی، ڕیحانە و خەزەل پاکزاد، دانیشتووی زاهیدان ڕۆژی ٧ی کانوونی دووەم لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیرکران و چەند ڕۆژێک دواتر بە کەفالەتی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی ئازادکران.

 

بەپێی راپۆرتەکان، ئەو دوو خوشکە بە هۆی چالاکییەکانیان لە ناوچەی سیبەر و پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینە شۆڕشگێڕەکان دەستگیرکراون و دواتر هێزەکانی ڕاگەیاندن دەستیان بەسەر لاپەڕەی ئینستاگرامەکەیاندا گرت و ڕاشیانگەیاند کە بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاساکانی کۆماری ئیسلامی و دابەشکردنی ناوەڕۆکی تاوانکاری دادگایی کراون.

 

نابێت ئەوەش لە بیر بکرێت کە غەزەل پاکزاد و ڕیحانە پاکزاد ڕاهێنەری مەلەوانی ژنانن.

 

لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی خوێندکارانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، کە ڕۆژی هەینی ١٣ی کانوونی دووەم دادگای ئێران سزای ١٥ مانگ زیندانی و ١٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی و قەدەغەکردنی چوونە دەرەوەی لە وڵاتی بەسەر نازلی سەعیدی خوێندکاری زانکۆی تەبرێز سەپاند.

 

نازلی سەعیدی، خوێندکاری پزیشکی زانکۆی تەبرێزی ئێران، بە تۆمەتی "هاوکاریکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران بۆ لاوازکردنی سەقامگیری وڵات" سزای ساڵێک و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ نازلی سەعیدی بۆ ماوەی ٥٦ ڕۆژ لە زانکۆی تەبرێز دەستبەسەر کرا.