خوێندکارانی زانکۆی ئەسفەهان: یان مردن یان ئازادی

سکرتێری ڕێکخراوی خوێندکارانی پێشکەوتووی زانکۆی ئەسفەهان لە پەیامێکدا پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران لە سەرانسەری زانکۆکان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە پەیامێکدا ئەمڕۆ، ٣ی تشرینی یەکەم سکرتێری ڕێکخراوی خوێندکارانی پێشکەوتووی زانکۆی ئەسفەهان، لە پەیامێکدا، وێڕای ئاماژەکردن بەو تاوانەی کە لە زانکۆی تەکنەلۆجی شەریف ڕوویدا، پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی سەرتاسەری زانکۆکانی ئێران کرد.

 

لە وتارێکدا بۆ خوێندکاران و جەختکردنەوە لەسەر "چالاکییە بەرفراوانەکانی ڕێکخراوی سەربەخۆ لە حکومەت" لە ساڵی ٢٠١٩دا ناڕەزایەتی و سەرکەوتنەکانی "خوێندکاران کە ئازادییان دەوێت" بەبیرهێنرایەوە و ئاماژەیان بە چالاکییەکانی خوێندکارانی زانکۆی ئیسفەهان و زانستە پزیشکییەکان کرد دژی "ئەوانەی ئازادییان  لەم وڵاتەیان گەمارۆ داوە".

 

سکرتێری ڕێکخراوی خوێندکارانی پێشکەوتووی زانکۆی ئەسفەهان بەشێك لە ستافی كارگێڕی زانكۆكان بە دوژمن ناودەبات و ڕاشیگەیاند، تاكە ڕێگە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ستەمكاران "ئامادەبوونی چارەنووسساز و بەرگرییەكی بەهێزە لە مەیدانەكەدا" و ئاماژە بەو تاوانە دەكات كە لە زانكۆی تەكنەلۆجیای شەریف ڕوویدا و دەڵێت: "ڕووداوەکانی زانکۆی شەریف بە قووڵی تووڕەی کردین، زانکۆ شوێنێک نییە کە دەسەڵات ڕێگەی پێبدرێت هیچ کارێکی هەڵەی تێدا بکات. ئەو ڕووداوانەی لە پەراوێزی ناڕەزایەتییە سەربەرزەکانی خوێندکاران لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕوویان دا، بە ڕوونی یەک شت بۆ ئێمە نیشان دەدەن؛ واتە دەبێ مشتمان بگرین و هاوار بکەین: یان مردن یان ئازادی.