"ئامانجیانە خەڵک لە بەها و ناسنامەی خۆیان دابماڵن"
زەینەب کیار، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنان TJA ڕایگەیاند، پارێزگارە دەستنیشانکراوەکان لە شارەوانییەکان کاردەکەن، دەیانەوێت کۆمەڵگە بترسێنن و وتی: دەیانەوێت خەڵک لە ناسنامەی خۆیان دووربخەنەوە.
مەدینە مەمەدۆغڵو
جولەمێرگ- چالاکییەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیDEM دژی کودەتاکەی ٣ی حوزەیران دژی شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامە و کاردانەوەکان لە زیادبووندایە، خەڵکی شاری جولەمێرگ کە کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بەو پارێزگارە کە بۆ ماوەی ٣ خول لە هەڵبژاردنەکاندا دەستنیشانکرا، لە هەموو دەرفەتێکدا دەڵێن کە سیاسەتی پارێزگار قبوڵ ناکەن.
زەینەب کیار، ئەندامی تەڤگەرە ئازادی ژنان ڕایگەیاند، لەو شارەی کە ئامانجی سیاسەتە تایبەتەکانی شەڕی دەوڵەتە، پارێزگارەکان دانراون.
زەینەب کیار ڕوونیکردەوە کە پێویستە خەڵک ئاگاداری هێرشەکانی سەر ئیرادەی خۆیان بن، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ئەقڵیەتەی کە دان بە ئیرادەی گەلدا نانێت هیچ هەنگاوێکی بەسوود بۆ ئەو گەلە نانێت، وتیشی: بە دانانی پارێزگارێک لە شارەوانیدا، پەیامێک دەدرێت کە سیاسەتەکانی ستەم و شەڕ لە شارەکەدا بەردەوام دەبێت، جولەمێرگ بەهۆی ئەوەی شارێکە لە سەر سنوورە زیاتر کاریگەری ئەو سیاسەتانە لەسەرە.
"ئەگەر جیاوازیش بن، ئامانجیان وەک یەکە"
زەینەب کیار سەرەتا سەرنجی بۆ سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت دا و ڕایگەیاند کە ئەو سیاسەتانەی ساڵانێکە ئەنجام دەدرێن لە ئێستادا زیاتر بوون وتی: بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی وەک جولەمێرگ و شیرنێکس، سیاسەتی تایبەتی شەڕ ئەنجام دەدرێت، تاکە مەبەستی ئەو پارێزگارە کە لێرە دادەنرێت، درێژەدان بە دزی و گەندەڵی نییە، بەڵکو ئەوان دەیانەوێت بەردەوام بن لەو سیاسەتە تایبەتانەی شەڕ کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە جێبەجێدەکرێن، ئامانجیانە کۆمەڵگە و ژنان بترسێنن، سیاسەتەکانیان بە شێوازی جیاواز لەسەر هاوڵاتیان جێبەجێ دەبێت.
"ئەوان دەیانەوێت خەڵک لە ناسنامەی خۆیان بێبەش بکەن"
زەینەب کیار، ئاماژەی بەوەدا کە دۆخەکە لەگەڵ سیاسەتی ئەمنی و گەمارۆدان زیاتر دەبێت، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پارێزگاری دەستنیشانکراو هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ئەو سیاسەتانەی کە باسمان کرد، ئەم پارێزگارانە ئەو سیاسەتانەی دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەو شارەوانیانە جێبەجێ دەکەن کە بە دەنگی خەڵک بەدەستیان هێناوە، ئەوان دەیانەوێت سەرنج بۆ ئەم شوێنە ڕابکێشن بە دروستکردنی شوێنی گەشتیاری یان گەشت، بەڵام ئەم دۆخە سوودی بۆ ئەو کەسانە نییە کە لێرە دەژین.
"پێویستە کۆمەڵگە ئاگاداری ئەم سیاسەتانە بێت"
زەینەب کیار، داوای لە کۆمەڵگە بە تایبەت ژنان و گەنجان کرد کە وریا بن لەم سیاسەتانە و ڕایگەیاند، شەڕی تایبەت بە خەبات بێلایەن دەبێت، زەینەب کیار لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێویستە هەم گەنجان و هەم ژنان ئاگاداری ئەو سیاسەتانە بن و لەدژی ئەو سیاسەتانە خەبات بکەن، پێش هەموو شتێک دەیانەوێت لە ڕێگەی ژن و گەنجانەوە کۆمەڵگە وێران بکەن، پێویستە هەموو ژنان یەکبگرن و خۆیان لە دژی شەڕی تایبەت ڕێکبخەن، هەر بۆیە ئێمە لێرەین و هیچ نیازێکمان نییە ئێرە جێبهێڵین، لێرەدا بۆ ئازادی ژن و کۆمەڵگە پێکەوە دەوەستین، با وەک کۆمەڵگایەک پێکەوە دژی ئەو سیاسەتانە بجەنگین و لە سیاسەتەکانی دوژمن نەترسین.
"بە ڕەخنە ڕووبەڕوو دەبینەوە"
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە بەدیل و پارادایمێکی بەهێزمان هەیە، بێگومان سەرەتا ئەم کارە بە پرۆسەیەکی ڕەخنەگرانە دەست پێدەکەین، هەم بە ئەزمونی خۆمان و هەم بە کارەکانمان، لە مەیداندا دەبین بەرامبەر بە ڕژێمەکان دەوەستینەوە.