١٩کۆچبەر لە کەناراوەکانی شاری سفاکس گیانیان لەدەستدا

تا ئێستا ئۆپەراسیۆنەکانی کۆچبەری نایاسایی لە تونس بەردەوامە، کە لەم دواییانەدا بووە هۆی ئەوەی ١٩ کۆچبەر لەکاتی پەڕینەوەیان گیان لەدەست بدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆچبەران بەهۆی گەڕان بەدوای ژیانێکی باشتر لە تونس چەندین جار خنکاون، ئیدارەی گشتیی پاسەوانی نیشتمانی لە تونس دوێنێ بڵاویکردەوە، هێزە دەریاییەکانیان لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا تەرمی ١٩ کۆچبەری نایاسایییان لە کەناراوەکانی شاری سفاکسی تونس دەرهێناوە.

 

ئیدارەی گشتی ئاماژەی بەوەدا کە پرۆسەی دەرهێنانەوەی تەرمەکان یەکەمجار نەبووە، بەڵکو لەم دواییانەدا کە نزیکەی ١٥٠ کیلۆمەتر لە ئیتاڵیا دوورە، بووەتە شوێنی هەڵدانی بەلەمی کۆچبەران چونکە هەوڵدەدەن بگەنە ئەوروپا، بەڵام زۆرجار بە نوقمبوونی بەلەمەکان کۆتاییان دێت.

 

ڕوونیشیکردەوە، یەکەکان توانیویانە ٥ کەس دەستگیربکەن کە ئۆپەراسیۆنی کۆچبەرییان ڕێکخستووە، هەروەها ئۆپەراسیۆنی کۆچبەری نایاسایی پووچەڵ کردەوە و چەندین جار لەکاتی هەوڵەکانیان بۆ پەڕینەوە بۆ کەناراوەکانی دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا لە تونسییەوە ڕزگاریان کردوون کەنار دەریا کە بە درێژایی ١٣٠٠ کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە.

 

بە پێی زانیارییەکان ٦٧٣ کۆچبەری نایاسایی تونس لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوودا بۆ دورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا تۆمارکراوە، کە بە نزیکترین خاڵ لە کەناراوەکانی تونس دادەنرێت، چونکە نزیکەی ٨٠ کیلۆمەتر لێیەوە دوورە، کۆڕبەندی تونس بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دەسەڵاتداران  لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا، توانی ١٧١ هەوڵی کۆچبەری نایاسایی لە ڕێگەی دەریاوە پووچەڵ بکاتەوە، ڕێگری لە ٥ هەزار و ٤٠٤ کۆچبەری نایاسایی کرا، کە زۆرینەیان لە ڕەگەزنامەی غەیرە تونس بوون.