زیاتر لە ١٦ خۆپیشاندەر بەهۆی ئەشکەنجەدان لە کاتی دەستبەسەرکردندا کوژران

لە ڕاپۆرتێکدا لیژنەی بەدواداچوون بۆ دۆخی دەستگیرکراوان گیان لەدەستدانی ١٦ خۆپیشاندەر لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان لە کاتی دەستگیرکردن و دانپێدانانەکەی ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی چوارشەممە، لیژنەی بەدواداچوون بۆ دۆخی دەستگیرکراوان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٦ خۆپیشاندەر لەکاتی دەستبەسەرکردندا کوژراون، و نووسیویەتی هەندێکیان ئەشکەنجە دراون و هەندێکیشیان ڕێگرییان لێکراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری کاریگەر دوای ئەوەی بە گوللە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە کوژراون.

 

بە ئاماژەدان بە مافە سەرەتاییەکانی زیندانیان، واتە هەبوونی ئەمنیەتی ژیان لە کاتی دەستبەسەرکردن و زیندانی، ناوی کوژراوەکان بریتین لە ڕامین فاتحی، یوسف ڕەئیسی، محەمەد لوتفۆڵحی، حەمەد سەلاحشوور، شادمان ئەحمەدی، شەهریار عادلی، ئەحمەد گودەرزی، ئەمیرجەواد ئەسەدزادە، هەیمان ئامان، ئیسماعیل، دێزوار، ئومێد حوسنی، محەمەد حاجی ڕەسووڵپوور، ئیلیاد ڕەحمانی پوور، میلاد خۆشکام، سامان قادرپوور و مێهدی زارێ ئەشکەزاری.