لە ژمارە ٢١٩دا؛ هاوژیانی ئازاد لە دیدی ژنۆلۆژییە خراوەتەڕوو
ژمارە ٢١٩ی گۆڤاری تروسکە بڵاوکرایەوە و بابەتەکانی پەیوەست بە دۆخی ژنان و بارودۆخی سیاسی کوردستان گۆڤارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
ناوەندی هەواڵ
گۆڤاری تروسکە، گۆڤارێکی مانگانەی ڕۆشنبیری، سیاسی و کۆمەڵایەتی، هزری و ئەدەبییە، تایبەتە بە ژنان لە باشووری کوردستان و نووسەران و ئامادەکارانی گۆڤارەکە ژنن، ئامانجیان خزمەتکردن و بەهێزکردنی توانا فکرییەکانی ژنان و بەئاگاهێنانەوەی ژنانە لە پرسەکانی تایبەت بە خۆیان و کۆمەڵگە و جیهان.
ژمارە ٢١٩ی گۆڤاری تروسکە لە مانگی کانوونی دووەمدا بڵاوکرایەوە، کە چەندین بابەتی جیاواز لە خۆدەگرێت.
بابەتەکانی ژمارە:
وتووێژ: هەزاران چیرۆک بۆ تێگەیشتن لە پاڵنەرەکانی شۆڕشی ژن – نوژنها
ـ هاوژیانی ئازاد - ئەکادیمیای ژنۆلۆژی
ـ پێداگۆجی ستەملێکراوان ـ ئامارا باشوور
ـ نووسینێکی بڵاونەکراوەی ڤیان سۆران بە ناونیشانی: پێویستە ژنان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا هەنگاو بنێن
ـ کورد لەناو ڕێکخراوی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی ژنان ـ کەژاڵ حەمەڕەشید
ـ کورد کێشەکان ڕادەکێشێت، یان کێشەکان ئاڵودەی کورد بوون ـ مژدە عەلی
ـ یاخیبوونی کۆنترین کۆڵۆنی ـ هاڤین گیونیشێر
ـ ماف یان ئەرک – سروە ساڵەیی
ـ لە كۆى ١٥٨٩٧ كەيسى توندوتيژی، ٨٣٤٦ يان داخراون، ڕاپۆرت: ئاشتی شەهباز
لە بەشی بڵاوکردنەوەی پەرتوکدا، کە هەرجارەو پەرتوکێک دەناسێنێت، ئەمجارە باسی لە "بیرەوەرییەکانی ژنێکی کورد" کردووە لە نووسینی: فەوزییە قیچۆ