ڕەمزیە ئەکەنەک، دایکی ئاشتی گیانی لەدەستدا

ڕەمزیە ئەکەنەک، تەمەن ٨٢ ساڵ یەکێک لە دایکانی ئاشتی، کە بۆ ماوەیەکی زۆر نەخۆشی هەبوو و گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

دایکی ئاشتی ڕەمزیە ئەکەنەک کە لە ناوچەی دێریک لە ماردین دەژیا لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

دایکە ڕەمزیە چەندین ساڵە وەک دایکی ئاشتی تێکۆشان دەکات، ئەو تووشی کێشەی تەندروستی بوو بەهۆی ئیفلیجی مێشک و تەمەنی زۆرییەوە.

 

تەرمی دایکە ڕەمزیە لە گۆڕستانی ئاسری لە دێریک بەخاک سپێردرا.