لە ئاگرکەوتنەوەیەکدا ٣٩ كۆچبەر گیانیانلەدەستدا و نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە دەکات

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە دامەزراوەی كۆچبەران لە باكووری مەكسیك لانیكەم ٣٩ كۆچبەر گیانیان لەدەستدا، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای لێکۆڵینەوەیەکی تەواوی کرد.

ناوەندی هەواڵ


بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوەندی دەستبەسەركردنی كۆچبەران لە باكووری مەكسیك لە شاری سیوداد خوارێز لە نزیك سنوری ئەمریكا، لانیکەم ٣٩ كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠ کۆچبەری دیكەش برینداربوون.

 

باس لەوەشكراوە، شاری سیوداد خوارێز لە مەكسیك خاڵێكی گەورەی پەڕینەوەیە بۆ ئەو كۆچبەرانەی كە دەچنە ناو ئەمریكاوە، پەناگەكانی پڕن لە كۆچبەران كە چاوەڕێی دەرفەتی پەڕینەوە دەكەن یان داوای پەنابەرییان لە ئەمریكا كردووە.


بەپێی راپۆرتە میدیاییەكان، نوسینگەی داواكاری گشتی مەكسیك لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە لە شوێنی ڕووداوەكە، هەروەها سکرتیری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەی تەواوی لەو ڕووداوە کردووە.