دەوڵەتی تورکیا خوشک و برایەکی لە عەفرین ڕفاند
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک خوشک و برایەکی لە ناحیەی شێراوای عەفرین ڕفاندووە.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا بڵاویکردەوە، چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، لە گوندی باسوتێ سەر بە شێراوا لە شاری عەفرین، ژنێکیان بە ناوی خوناڤ خەلیل، ٥٥ ساڵ و براکەی بە ناوی بەنگین خەلیل، ٣٠ ساڵ، ڕفاندووە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، خوناڤ خەلیل ٦ ساڵ لەمەوبەر لە عەفرینەوە کۆچی کردووە بۆ شاری حەلەب و لەسەر داوای براکەی چووەتە گوندی باسوتێ بۆ سەردانی کەسوکارەکەی.