چلەی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەڕێوە دەچێت

بڕیارە سبەینێ لە نوسینگەی کۆمپانیای چەتر لە شاری سلێمانی، مەراسیمی چلەی شەهیدانی ڕۆژنامەنووس “گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین” بەڕێوە بچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢٣ی ئابی ئەمساڵ، تیمێکی ڕۆژنامەنووسیی کۆمپانیای چەتر بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی، کە بەمەبەستی تۆمارکردنی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ڕوویان لە ناوچەی شارەزوور کردبوو، لە نزیکی شارۆچکەی سەیدسادقی سەربە پارێزگای سلێمانی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردنییە ئامانج و بەهۆیەوە هەریەک لە ڕۆژنامەنووسان "گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین" گیانیان لەدەستدا.

 

بڕیار وایە سبەینێ ٢ی تشرینی یەکەم لە شاری سلێمانی مەراسیمی چلەی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد "گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین" بەڕێوەبچێت.

 

مەراسیمەکە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە نوسینگەی کۆمپانیای چەتر بەڕێوەدەچێت.