ژنانی ئەفغانستان هەڵمەتێکیان دژی قەدەغەکردنەکانی تاڵیبان دەستپێکرد

تاڵیبان قەدەغەکردنی قسەکردنی ژنانی "بە دەنگی بەرز لە کۆمەڵگەدا" کرد، لە بەرامبەر ئەوەدا ژنانی ئەفغانستان هەڵمەتێکی گۆرانی وتنیان دەستپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیدارەی تاڵیبان لە ئەفغانستان قەدەغەکردنی نوێی بە ناوی "ژنان بە دەنگی بەرز لە کۆمەڵگەدا نابێت قسە بکەن" پەسەند کرد، لە دژی ئەم بڕیارە، ژنانی ئەفغانستان هەڵمەتێکیان دەستپێکرد و دژی ئەم یاسایە هۆنراوە و گۆرانییان گوت، کە لە هەموو جیهاندا کاردانەوەی لێکەوتەوە.

 

لە ماوەیەکی کورتدا هەزاران ژن بەشداری هەڵمەتەکەیان کرد، ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هۆنراوە و گۆرانییەکانیان بە وشەی "ناتوانیت دەنگمان قەدەغە بکەیت" بڵاوکردەوە.

 

گولسوم ئیفات، ئەندامی بزووتنەوەی ژنان بۆ دادپەروەری، وتی: لە دوورترین ناوچەی بەدەخشانەوە بەشداریم لە هەڵمەتەکەدا کرد، ئێمە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر یاسا، تاکە دەنگێک کە ناتوانرێت سنووردار بکرێت دەنگی ئێمەیە.

 

بە تاڵیبان بڵێ نا

ژنانی ئەفغانستان لە دیمەنێکدا کە پێکەوە گرتوویانە، بانگەوازیان کرد: "وەک ئەندامانی ئەم بزووتنەوەیە، ئێمە بەشداریمان لە هەڵمەتەکەدا کرد، ئێمە بە گۆرانی بە تاڵیبان دەڵێین 'نا'، ئێمە دەڵێین نەخێر بۆ کۆمەڵگەی پیاوسالاری و جیاکاری ڕەگەزی، وەرە و لەگەڵ ئێمە یەک دەنگ بە".