قایمقامیەتی سلێمانی جۆرە شامپۆیەک قەدەغە دەکات کە ماددەی شێرپەنجەیی تێدایە
قایمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌و ماددانه‌ی كه مه‌ترسی تووشبوونی شێرپه‌نچه‌یان لێده‌كرێت، بڕێكی زۆر لە جۆرە شامپۆیەک له‌ناو ده‌بات.
ناوەندی هەواڵ
قایمقامیه‌تی سلێمانی لەبارەى مەترسى جۆرێک لە شامپۆ و بوونى چەندین ماددە تێیدا، کە هۆکارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانمان بە مەبەستى پارێزگاری كردن له ته‌ندرووستی هاوڵاتییان، لیژنەکانمان به‌دواداچوونیان بۆ جۆری شامپۆى بریم لێس ئه‌نجامدا.
ئاماژە بەوەکراوە، دوای به‌دواداچوون بۆ سكاڵای ئه‌و هاوڵاتییه‌ی، كه به‌هۆی به‌كارهێنانی شامپۆی جۆری (بریم لێس)ـی چینی تووشی دۆخێكی نه‌خوازراوی ته‌ندرووستی کردبوونەوە، لیژنەکان توانیان له‌سه‌رجه‌م ماركێت و شوێنه‌كانی فرۆشتندا، ڕێگری له فرۆشتنی ئه‌و جۆره شامپۆیه بكه‌ن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، له‌ژێر چاودێری قایمقامیه‌تی سلێمانی پشكنینی تاقیگه‌ی به ئه‌و جۆره شامپۆیه ئه‌نجامدراوه و له ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌تووه له پێكهاته‌كانی ئه‌و جۆره شامپۆیه دا، دوو مادده‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن، كه هۆكارن بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه، ئەو ماددانەى لەو شامپۆیەدا هەن ده‌بنە هۆی ڕوشانی پێست، سووربوونه‌وه، خوران و ئاوسان، بۆیه بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جۆره شامپۆیه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و له لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت.
لە کۆتاییدا هاتووە: لەکاتی هەبووی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قايیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی "٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧" ەوە بکەن.