"پەسەندکردنی یاسای ماف و دەرفەتە ئابوورییەکانی ژنان هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر"

بانکی جیهانیی بەبۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان هێشتا ڕاگیراون و بێکاری زۆر بەرزە، لەبەرئەوە بۆ یەکسانی ڕەگەزی هەموو چالاکییەکانی ڕۆژانە دەتوانن شەپۆلێکی گەورەتری گۆڕانکاری دروست بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١١ی ئادار، بانکی جیهانیی ٦٨ەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی بارودۆخی ژنانی بەڕێوەبرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردنی ژنان وەک سەرکردە بۆ کۆتایی هێنان بە هەژاری لەسەر هەسارەیەکی گونجاو بۆ ژیان، یەکسانیی ڕەگەزی بۆ هەموو خەڵک وەک بابەتێکی دادپەروەریی و گرنگ بۆ گەشەکردن، ئاماژە بەوەشکرا، بەڵگەی گەشەکردوو نیشانی دەدات کە چۆن لابردنی بەربەستە ڕەگەزییەکان بەرهەمهێنانی ئابووری دەکاتەوە و هەژاری کەم دەکاتەوە، پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی قووڵتر دەکات و خۆشگوزەرانی بۆ نەوەکانی ئێستا و نەوەکانی داهاتوو باشتر دەکات، بەشداریکردن و سەرکردایەتی ژنان بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەکان باشتر دەکات و هەستانەوە بەهێز دەکات و ئابوورییەکان پێشبڕکێکارتر دەکات.

 

لەگەل پیرۆزبایی ٨ی ئادار دان بەوەدا نرا، پێویستە بەپەلە یەکسانی ڕەگەزی خێراتر بکرێت و دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان هەبێت، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان هێشتا ڕاگیراون و تێچووی بێکاری زۆر بەرزە.

 

پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی ماف و دەرفەتە ئابوورییەکانی ژنان بەهێز دەکەن هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر

ستراتیژی ڕەگەزی گروپی بانکی جیهانیی ٢٠٢٤-٢٠٣٠، خێراکردنی یەکسانی ڕەگەزی بۆ کۆتایی هێنان بە هەژاری لەسەر هەسارەیەکی زیندوو نەخشە دەکات بۆ داهێنان و دارایی و پێکەوە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزو بونیادنان و پاراستنی سەرمایەی مرۆیی، فراوانکردن، بەهێزکردنی دەرفەتی ئابووری و بەشداریکردنی ژنان وەک سەرکردە، پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی کە ماف و دەرفەتە ئابوورییەکانی ژنان بەهێز دەکەن هەنگاوێکی سەرەکییە بەرەو کۆمەڵگەیەکی گشتگیر و بەهێزتر.

 

لە دانیشتنەکەدا وترا: پێویستمان بە هەنگاوی بەپەلە هەیە بۆ خێراکردنی یەکسانی ڕەگەزی، یەکسانیی دەرفەت بۆ هەمووان بابەتێکی دادپەروەرییە، بۆ پەرەپێدان گرنگە، ژنان زۆرجار زیاتر کاریگەرن بۆ هەژاری و قەیرانەکان و گۆڕانی کەشوهەوا، یەکسانی ڕەگەزی و بەشداریکردنی ژنان لە بڕیارداندا لە کۆمەڵگەکان، کۆمپانیاکان، شوێنەکانی کار و ماڵەکاندا، کلیلی خۆشگوزەرانییە، بەڵگەکان ڕوونن کەلابردنی بەربەستە ڕەگەزییەکان بەرهەمهێنانی ئابووری دەکاتەوە، هەژاری کەم دەکاتەوە و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی قوڵتر دەکاتەوە، داخستنی جیاوازی ڕەگەزی لە دامەزراندندا دەتوانێت تێکڕای داهاتی ناوخۆیی بۆ هەر تاکێک بە ڕێژەی نزیکەی ٢٠% بەرز بکاتەوە بە تێکڕا لە سەرانسەری وڵاتاندا.

 

ستراتیژی ڕەگەزی گروپی بانکی جیهانیی ٢٠٢٤-٢٠٣٠، سێ ئامانجی گەورەی هەیە:

-کۆتایی هێنان بە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی و بەرزکردنەوەی سەرمایەی مرۆیی.

-فراوانکردن و بەهێزکردنی دەرفەتی ئابووری بۆ ژنان.

-ژنانی زیاتر وەک سەرکردە بەشداری بکەن.