پێنج ڕۆژنامەنووس لە ئیزمیر دەستگیرکران

لە ئیزمیر پۆلیس لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٥ ڕۆژنامەنووسیان دەستگیرکردو بڕیاری قەدەگەی بینینی پارێزەران بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر درا.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٣ی شوبات، پۆلیس لە ئیزمیر هەڵیکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسان پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا "MA" سەمرا توران، دەلال ئاکیوز و تۆلگە گونەی، مەلیکە ئایدن، پەیامنێری ژن نیوز، ڕۆژنامەنووسان جیهان باشاکچیئۆغڵوو گازەتە دوڤارێ دەستگیرکران.

 

ئەو ٥ ڕۆژنامەنووسە کە هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان نەزانراوە ڕەوانەی لقی چانکایا تیم کراون، لە دۆسیەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر قەدەغەکردنی بینینی پارێزەران هەیە، ڕەنگە ژمارەی دەستگیرکردنەکان زیاد بکات.