"زۆرێک لە هەوڵەکانی ڕفاندنی منداڵ لە کامپی هۆل پووچەڵکرانەوە"

لێما سەمیر، بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کامپی هۆل ڕایگەیاند، زۆرێک لە هەوڵەکانیان بۆ ڕفاندنی منداڵانی ئەشباڵ ئەلخیلاف بۆ ناوچە داگیرکراوەکان شکست پێهێناوە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- دوای ئازادکردنی دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەزاران خێزانی داعش گواسترانەوە بۆ کامپی هۆل، داعش کە لە مەیدانی سەربازیدا شکستی هێنا، لە کامپی هۆل لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە خۆی ڕێکخستەوە و منداڵانی ئەشبال ئەخیلاف لەلایەن ژنانی حسبەوە دروستکران، دەیان هەوڵی ڕفاندنی منداڵانی ئەشبال ئەلخیلاف لە کامپی هۆلەوە دران.

 

لێما سەمیر، بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کامپی هۆل باسی لە مەترسییەکانی کامپەکە کرد، کە دوای گواستنەوەی ژن و خێزانەکانی داعش بۆی، هەڕەشە و تاوانەکانی کوشتن لە کامپ هۆل دەستیپێکرد و وتی: بۆ سەپاندنی بیرۆکەی تیرۆریستی داعش، تاوانی کوشتن لە دژی ئاوارەکانی عێراق دەستیپێکرد، پێدەچێت لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دروستکردنی نەوە نوێیەکانی داعش لەسەر بنەمای بیرۆکەی توندڕەوی لە بواری ئایدۆلۆژیا و سەربازی دەستیپێکردبێت، چەندین پەرتوکی تایبەت بە مەشقی سەربازی لەسەر چەکی سووک و مامناوەند دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا، سوپایەک کە لە منداڵی بچووک دروستکرابوو لەسەر بنەمای خوێنڕشتن و سەربڕینی خەڵک بنیاد نرابوو، بیرۆکەکانی توندڕەوی جگە لە خوێن، بینینی خەڵکە وەک کافر و تیرۆریست، بۆیە داعش هیچ شتێکی دیکەی پێشکەش بە منداڵان نەکردووە.

 

میت و کامپی هۆل

لێما سەمیر سەرنجی بۆ هەوڵی شانە نووستووەکان بە دیدگای دەوڵەتی تورک و میت بۆ ڕفاندنی منداڵان ڕاکێشا و وتی: زۆر هەوڵ بە ڕێگای نایاسایی درا بۆ ڕفاندنی منداڵانی ئەشبال ئەلخیلاف، تەنانەت خۆیان گەیاندووەتە ناوچە داگیرکراوەکانیش، هەوڵەکانی هەڵهاتن لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و یەکەکانییەوە ڕاگیرا، ئەشبال ئەلخیلاف مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکەمان و ئەوانیش دەبنە داعشی سەردەمی نوێ، پەیوەندی لە نێوان میت و کامپی هۆل و ناوچە داگیرکراوەکانی وەک گرێسپی و سەرێکانی هەبوون، بەڵام ئەو پەیوەندییانە تێکشکێنران و ژمارەیەک منداڵ دەستگیرکران.

 

"مەترسی لەسەر هەموو جیهانە"

لێما سەمیر وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا داعش بە دەستی ڕاستی خۆی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبینێت و جەختی لەسەر قسەکانی خۆی کردەوە و وتی: کاتێک دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێدەکات، خێزان و ژنانی داعش هەوڵدەدات بگاتە کامپی هۆل و بەهۆی زۆری ژمارەیان هیوایەک هەیە بۆ دروستکردنی ڕێکخراوێکی نوێی داعش و ئەمەش مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات و دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر جیهان بە گشتی.

 

"فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا وەک دەرگای ڕزگاری خۆیان دەبینن"

لە کۆتاییدا لێما سەمیر باسی لەوەکرد، "ئێستا ئێمە بەرپرسیارێتی ئاسایش و دەوریە لەسەر زەوی دەگرینە ئەستۆ، هەوڵدەدەین مەترسییەکانی ناو کامپەکە کۆنتڕۆڵ بکەین، بەڵام ناتوانین بەم شێوەیە کۆنتڕۆڵی بکەین، چونکە ژنان و بنەماڵەی داعش دەنگی فڕۆکەی سیخوڕی و فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە کاتژمێری ڕۆشتنیان دەبینن، چونکە کاتێک ئەم دەنگە دەبیسترێت پێکەوە دەچنە جوڵەیەکی زۆرەوە و سەرلێشێواوی دروست دەکەن و دەست دەکەن بە کاری خراپ،  وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەوریە و خاڵە ئەمنییەکانمان زیاد کردووە و سێیەم ئۆپراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی کە لە ٢٧ی کانوونی دووەم دەستی پێکرد و دوای ١٠ ڕۆژ کۆتایی هات، مەترسیی چەتەکان سنووردار دەکات.