لە ئەنجامی شەڕی غەززە ژمارەی کوژراوان بەرز دەبێتەوە

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە کەرتی غەززە تا ئێستا زیاتر لە ٢٧ هەزار فەلەستینی کوژراون و نزیکەی ٦٦ هەزاری دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە دوێنێ، ١ی شوبات پشتڕاستی کردەوە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە کەرتی غەززە، واتە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ٢٧ هەزار و ١٣٩ فەلەستینی کوژراون و ٦٦ هەزار و ١٣٩ کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

 

نالیدی پاندۆر، وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشوور، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی کە سزای دادگای نێودەوڵەتیی پشتگوێ خستووە، کە بڕیارە ئیسرائیل هەموو هەوڵێکی خۆی بکات بۆ ڕێگریکردن لە مردن لە غەززە، لە بەرامبەردا ئیسرائیل ئەو تۆمەتە جینۆسایدانەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن ئەفریقای باشوورەوە پێشکەش بە دادگا کرابوو.

 

شەڕ لە کەرتی غەززە، دوای کۆمەڵکوژییەکەی حەماس لە ئیسرائیل دەستی پێکرد، کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئەنجامدرا و بووە هۆی کوژرانی ١١٤٠ کەس کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون، لە وەڵامی هێرشەکەدا ئیسرائیل بەڵێنی لەناوبردنی حەماسی دا و لەو کاتەوە هەڵمەتێکی بۆردوومانی وێرانکەری ئەنجام دەدات کە هەزاران فەلەستینی کردووەتە قوربانی.