ڕێکخراوی سارا سەرکۆنەی کردەوەکانی دژ بە ژنانی عەفرینی کرد

لە کانتۆنی شەهبا بە بەیاننامەیەک سەرکۆنەی کردەوە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر ژنان کرا، کە لە عەفرین لە بەرزبوونەوە دایە.

شەهبا

 

ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەحداس لە کانتۆنی شەهبا، ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە عەفرین-شەهبا بەیاننامەیەکی دژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی، کە لەم دواییە لە دژی ژنان و بە کوشتنیان لە شاری عەفرینی داگیرکراو زیادی کردووە، خوێندەوە و پانکارتی "ژن، ژیان، ئازادی"، "نا بۆ کوشتنی ژنان" بەرز کرایەوە.

 

بەیاننامەکە لەلایەن بێریڤان عەلۆ، مامۆستا خوێندرایەوە و ڕایگەیاند، "لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی هێرشەکانی عەفرین، هێرشەکان بۆ سەر ژنان زیاتر دەبن، ڕۆژانە کوشتن و ڕفاندن و دەستدرێژی و تاوانی دیکە لە عەفرین لەبەردەم مرۆڤایەتیدا ئەنجامدەدرێت، ئامانجیش لەناوبردنی گەلی کوردە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین زانیاریدا کە ١٠ ژن لە زیندانی داگیرکەری تورکیادان لە عەفرین، هەموو ئەمانە بە بەرچاوی جیهانەوە دەکرێت و لێی بێدەنگن.

 

"بەهۆی بێدەنگیی جیهان، ڕووداوە دڕندەکان لە عەفرین زیاتر دەبن"

بێریڤان عەلۆ باسی کوشتنی ژنێکی عەفرینی کرد و گوتی: "رۆژی ١٤ی ١ی ٢٠٢٤ یەکێک لە چەتە فاشیستەکانی تورکیا ژنێکی کوردی بە ناوی گوڵە فەرانجی خەڵکی عەفرین بە لێدانی ئۆتۆمبێل کوشت، ئەو ژنە ٧٧ ساڵە کوردی خەڵکی ناوچەی ڕاجۆ بوو، ڕووداوەکەش لە گوندی یول چیتە لە ناوچەی مەیدان ئەکبەزە ڕوویدا، ڕۆژانە ڕووداوی لەو شێوەیە لە عەفرین ڕوودەدات و بەهۆی بێدەنگی جیهانییەوە ڕوو لە زیادبوون دەکەن.

 

بێریڤان عەلۆ داوای وەستاندنی چالاکییەکانی عەفرینی کرد و لە کۆتایدا وتی: ئێمە بە ناوی ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە عەفرین و کانتۆنی شەهبا، ئەو تاوانانە شەرمەزار دەکەین کە دژی ژنان و منداڵان دەکرێن، داوا دەکەین هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤەکان بەپەلە دەستوەردان بکەن و بەپێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەن.