"بەڕێوەبەرانی زیندانەکان خواردن بەسەر زیندانیانی مانگرتوودا دابەش دەکەن"

کەسوکاری زیندانییەکان ئاماژەیان بەوەکرد، زیندانیانن کاتێک مان لە خواردن دەگرن تەنها ئاو دەخۆنەوە، بەڵام ڕووبەڕووی سزای دیسپلین دەبنەوە و لە زیندانی جۆری ئەنتاڵیا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە ناچارکراون خۆراک دابەش بکەن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، مانگرتن لە خواردن کە لەلایەن زیندانیانی زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا د وەک بەشێک لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکردو بەردەوامە، فشارەکان لەسەر زیندانیانی مانگرتوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە، زانراوە کە ڤیتامین و خوێ و قاوە و شەربەتی میوە بە زیندانییە مانگرتووەکان نادرێت، زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی جۆری ئەنتاڵیا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکەوە ناچار دەکرێن خۆراک بەسەر زیندانیاندا دابەش بکەن.

 

دوای چالاکییەکە مۆڵەت بە کۆبوونەوە درا

ئافیفە کارتال، کە هەفتەی ڕابردوو چووە زیندانی جۆری ئەنتاڵیا-ل بۆ بینینی ئاماژەی بەوەکرد، لەبەردەرگای زیندان پێی وتراوە: کوڕەکەت سزای دیسپلینی هەیە، ناتوانین تۆ چاوپێکەوتن بتکەینە ژوورەوە، دواتر لەبەردەم زیندان بۆ چالاکی دانیشتین و لەگەڵ کوڕەکەم کۆبووینەوە، بۆ ئەو زیندانییانەی مانیان لە خواردن گرتووە بە قەدەگەی چاوپێکەوتن سزا دەدرێن.

 

"هەڕەشەی دابەشکردنی خۆراک بەسەر زیندانیاندا دەکرێت"

 

ئافیفە کارتال ڕایگەیاند، مۆراڵی زیندانییەکان لە بەرامبەر فشاری بەڕێوەبەرایەتیدا زۆر بەرزەو وتی: کاتێک ئەوانم بەو شێوەیە بینی، مۆراڵی منیش باش بوو، جەستەیان زۆر لاواز بوون بەهۆی مانگرتن لە خواردن، کوڕەکەم بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە مانگرتندا بوو و لەو کاتەدا ٧ کیلۆ کیشی دابەخیبوو، زیندانییەکان شەکر و خوێ و قاوەیان پێنادرێت، بە درێژایی مانگرتنەکە، هیچ شتێک ڕێگەی پێنەدراوە، تەنها ئاو دەخۆنەوە، جارێکی دیکە ئەشکەنجەیان دەدەن و دەیانچەوسێننەوە، بەم دواییانە بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە تەلەفۆنی بۆ ئەوان کرد و بە زیندانییەکانی مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند کە "تۆ خۆراکی زیندانییە دادوەرییەکان دابەش دەکەیت" کاتێک دەستگیرکراوەکان وتیان نەخێر، پاسەوانەکانیش هەڕەشەیان کردو وتیان "ئەشکەنجەتان دەدەین" جارێکی دیکە هەموو زبڵەکانی زیندانەکە کۆدەکەنەوە و لەبەردەم دەرگای ئەو ژوورە دایانناوە کە زیندانییەکان تێدا لە مانگرتندان.

 

"ئەم ناهەقییە قبوڵ ناکەین"

ئافیفە کارتاڵ، وتی: ئەم ناهەقیە لەسەر زیندانییەکان و بنەماڵەکانیان قبوڵ ناکەین، دەمانەوێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت ئەگەر ئەم گۆشەگیرییە لە ئیمراڵی هەڵبگیرێت، ئەوا لە زیندان و کۆمەڵگەشدا هەڵدەگیرێت، ئەو گۆشەگیرییە قبوڵ ناکەین کە لەسەر ئیمراڵی و پاشان لە زیندانەکان دەستیپێکردووە، با ئەم سیاسەتە بوەستێنین، با خێزانەکان بتوانن بچن بۆ کۆبوونەوە، ئەمە داواکارییەکی مرۆییە.

 

"پێویستە هەنگاوێک بنرێت پێش ئەوەی مانگرتنەکە درێژبکرێتەوە"

مەیمەنت بۆز، کە چوو بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەی کە ئێستا لە زیندانی جۆری تی ئامەد زیندانی کراوە، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو زیندانییانەی لە مانگرتندان تەنها ئاویان پێدەدرێت، چۆن کەسێک دەتوانێت بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ تەنها بە ئاو بژی؟ کوڕەکەم هەروەها بەردەوام دەبێت لە مانگرتن، تاکە داواکاری ئێمەی دایکان ئەوەیە کە کۆتایی بەو گۆشەگیرییە بهێنن و مانگرتنەکانی برسێتی درێژ نەکەنەوە، زیندانییەکان لە زینداندا نەخۆشن و لە دۆخێکی خراپدان، نابێت چیتر لە پرۆسەکەدا زیانیان پێبگەیەنن، پێویستە دەستبەجێ هەنگاوێک بنرێت، ئێمەی دایکان لێرە دادەنیشین بۆ ئەوەی ببین بە دەنگی منداڵەکانمان ئەم پرۆسەیە نابێت زیاتر بەردەوام بێت.

 

"نابێت بە تەنیا بمێنینەوە"

مەیمنت بۆز داوای پشتیوانی لە گەلی کورد کرد و وتی: ئەمە زوڵمێکی گەورەیە، پێویستە دەستبەجێ هەنگاوێک بنرێت و ئەمە لەلایەن گەلەوە ئەنجام بدرێت، ئەو چالاکییەی کە ئەمڕۆ هەیە دەبێت هەموو کەسێک خاوەنداری لێبکات، بۆچی لێرە تەنیاین؟ دەبێت هەمووان بێنە ئێرەو خاوەنداری لە زیندانییەکان بکەن.