ژنێک و دوو منداڵ بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بریندار بوون

ئەمڕۆ، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا، دەوڵەتی تورکیا گوندی دشیشای بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ژنێک و دوو منداڵ بریندار بوون.

حەسەکە

 

دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە هێرشە داگیرکارییەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا لە گوندی دشیشا لە ڕۆژئاوای ناوچەی تل تەمر لەسەر ڕێگای "ئێم ٤" چەند ماڵێکی مەدەنی بۆردوومان کران.

 

بەهۆی بۆردوومانەکەوە، نوریا محەمەد حسێنی ٤٠ ساڵ، مونا عەبدولسەلام محەمەدی ١٠ ساڵ و کەمال عەبدولسەلام محەمەدی ١٦ ساڵ لە تەقینەوەکەدا بریندار بوون.

 

بریندارەکان ئێستا لە نەخۆشخانەی ڕەجا لە حەسەکە چارەسەر دەکرێن.