ڕژاک؛ درێژە بە خەباتی خوشکانی میرابال لە دژی ستەم دەدەین

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ٢٥ی تشرینی دووەم و ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕژاک کۆمەڵێک چالاکی ڕاگەیاند.

سلێمانی


پاشنیوەڕۆی  ئەمڕۆ لە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک بە دروشمی "لە  دژی ڕەشەکوژی ژنان، بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی لە تێکۆشان بەردەوام دەبین" ڕیزە چالاکییەکانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتینیی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕاگەیەندرا.


بەیاننامەکە لە لایەن شەیما حامدەوە خوێندرایەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە ٢٥ی تشرینی دووەمەوە چالاکاییەکانمان دەست پێدەکەین و وەکو ئەرکێکی ژنانە و ئەخلاقیانە، دژی هەموو زوڵم و توندوتیژی و کۆمەڵکوژی کردنی ژنانین، با بەس بێت ئیتر کوشتنی ژنان لەسەر ناموس و شەرەف و بە بیانووی داگیرکاری ژنان بکرێنە ئامانج، چونکە ئەو ئەقڵیەتەی ژنان تیرۆر دەکات هەمان ئەقڵیەتە کە داگیرکاری لەسەر خاکمان دەکات.


هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لەو پێناوەدا بۆ زیاتر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لەو پێناوەدا تێبکۆشین و خوشکانی میرابال بەبیربهێنینەوە و تێکۆشانەکەیان بەردەوام بکەین کە دژی ستەم تێکۆشاون، بۆیە ئێمەش وەکو ژنانی باشووری کوردستان زنجیرەیەک چالاکی لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان و ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەین.