لە ٢٣٩یەمین ساڵیادی شاری سلێمانی چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن

بۆ ٣٢٩یەمین ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی کە ١٤ی تشرینی دووەمە، بڕیارە چەندین چالاكیی جۆراوجۆر لە سێ شوێنی جیاوازی شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، هەژان هێرش، وتەبێژی پلاتفۆڕمی "ئین سلێمانی" ئەو چالاکییانەی ڕاگەیاند کە بڕیارە لە ٢٣٩یەمین ساڵیادی شاری سلێمانی بەڕێوەبچن و وتی: ئین سلێمانی لە ٢٣٩یەمین ساڵیادی بنیاد نانی شاری سلێمانی، لە ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگەدا، فێستیڤاڵێکی گەورە ئامادەیە، کە لە سێ شوێنی جیاواز بەڕێوەدەچێت.

 

ئاماژەی بەوەکرد، سەرەتا لە باخی گشتی، کاتژمێر ١٠ی بەیانی، پێشانگای سلێمانی پێشەنگی ئەدەبییاتی کوردی، کە کۆپییەک لە پەرتووکی نووسەرە گەورەکانی کورد نمایش دەکرێت، لەگەڵ پێشەنگای وێنە کۆنەکانی شاری سلێمانی، هاوکات بەڕێوەچوونی یاری منداڵان، لە کاژمێر ٦ی ئێوارە بە یاری ئاگرین ماڵئاوایی لەو ڕۆژە دەکرێت.

 

چالاکی دووەم، کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ، لە یاریگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کە یارییەکی تۆپی پێی دۆستانەیە لە نێوان ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان ڕێکخراوە.

 

هاوکات، پلاتفۆرمی "ئین سلێمانی"، کاتژمێر ٧ی ئێوارە، کۆنسێرتێکی هونەری بۆ هەریەک لە هونەرمەندان ( ئەیوب عەلی، نەجمەدین غوڵامی و هەژار زەهاوی)، لە تەلاری هونەر بەڕێوەدەبات.