کۆبوونەوەی ژنانی شەنگال: ئێمە شەنگال دەپارێزین
کۆبوونەوەی ژنانی شەنگال بە دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرخۆدانمان کردو شەنگالمان ئازاد کرد؛ بە تێکۆشانمان دەیپارێزین" کۆتایی هات.
شەنگال
بە بۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی شەنگال لە دەستی چەتەکانی داعش، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکینەکانی ژنانی شەنگال "یەژەشە"، لەسەر بابەتی "ژنان و پاراستن" بە دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرخۆدانمان کردو شەنگالمان ئازاد کرد؛ بە تێکۆشانمان دەیپارێزین" کۆبوونەوەێکیان ڕێکخست، کۆبوونەوەەکە بە بەشداریی ١٥٠ ژن بەڕێوەچوو، وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی وەک "لە بەرامبەر زۆرداری کات کاتی خۆڕێکخستن و پاراستنی ژنە"، "بە پێشەنگایەتی ژنێکی ئازاد، خۆبەڕێوەبەری مسۆگەر دەبیت" و "ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" لە هۆڵی کۆبوونەوەەکەدا هەڵواسرا. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کورد بەشداربوون و کۆبوونەوەی "ژن و پاراستن" کۆتایی هات.
هێزا شەنگالی، ئەندامی فەرماندەیی یەکینەکانی ژنانی شەنگال، فاتیمە مستەفا، بە ناوی ئەنجومەنی ژنانی هەرێمی عەرەبی و فەریدە شەنگالی، ئەندامی تاژێ لەسەر ناوی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی سیمیناریان لەسەر پاراستن داو وتاری کۆتایی لەلایەن جیهان جەلۆ،هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال، پێشکەش کرا.
"گەریلاکان نەک ئێمەیان پاراست، بەڵکو فێری خۆپاراستنیان کردین"
هێزا شەنگالی وتی: وەک یەژەشە ئەمڕۆ دەبینین کە پاراستن بۆ کۆمەڵگەکان لە هەموو شتێکی تر پێویستترە، هەروەها خۆمان لەسەر بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکخستووە، وەک ژنانی ئێزیدی، داواکاری ڕێبەر ئاپۆمان جێبەجێ کرد بۆ ئەوەی ژنان خۆیان ڕێکبخەن و پاراستنی خۆیان بنیات بنێن، دەستمان کرد بە پاراستنی خۆمان بە ژمارەیەکی کەم. هەروەها سوپای عێراق فەرمانی بە پێشمەرگەی پەدەکە کرد کە لێرە هەڵبێن و کۆمەڵگە ڕادەست بکەن، ١٢ گەریلای ئازادی ئێمەیان پاراست، گەریلاکان نەک هەر ئێمەیان پاراست، بەڵکو فێریان کردین خۆمان بپارێزین، ئەمڕۆ شەنگال لەسەر ئەو پەروەردەیە خۆی دەپارێزیت و شەڕ دژی هەموو جۆرە هێرشێک دەکات.
"تێکۆشانمان شەڕی تایبەت بەتاڵ دەکاتەوە"
هێزا شەنگالی تیشکی خستە سەر سیاسەتەکانی پەدەکە لە سەر گەنجانی شەنگال و وتی: پەدەکە دوژمنی کۆمەڵگەکەمانە هەتا ئێستا هەموو پێشەنگانی کۆمەڵگەکەمان کە لە پێناوی سەربەخۆیی شەنگال گیانیان لەدەستداوە، هەموویان لەلایەن میتی تورکی و کردەوە پیسەکانی پەدەکەوە بوون، دەستوەردان لە گەنجانی ئێزدی دەکەن و ئەو مرۆڤانە لە باوەڕ و کولتووری خۆیان بێبەشن و دەبنە دوژمنی کۆمەڵگەکەیان، وەک ژنان لە شەنگال، دژی ئەم شەڕە تایبەتە وەک کۆمەڵگەیەکی ئێزیدی، پێویستە گەنجەکانمان بپارێزین لەو سیاسەتە پیسانە، بە بەتاڵکردنەوەی ئەم جەنگە، دەتوانین کۆمەڵگەکەمان بپارێزین و سەربەخۆیی خۆمان بنیات بنێین.
بانگەوازی یەکگرتنی ژنانی ئێزدی و عەرەب
فاتیمە مستەفا، بە ناوی ئەنجومەنی ژنانی هەرێمی عەرەبییەوە، دەربارەی مانا و گرنگی خۆپاراستن وتی: پەدەکە دەیەوێت کۆمەڵگەی ئێزیدی هەڵخەڵەتێنێت، با ژنانی ئێزدی و عەرەب یەکبگرن پێویستە خۆمان و وڵاتەکەمان پێکەوە بپارێزین، بە پاراستنی کولتووری یەکتر خۆمان دەپارێزین، وەک ژنانی عەرەبی ئێستا کار دەکەین، ئەمە ئیرادەیەکی گەورەیە، پیاوان ڕێگە نادەن ژنان بەهێز بن ژنان ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕن، نەک تەنها پیاوان، بەڵکو ژنانیش دەتوانن ئەم ڕۆڵە بگێڕن، هیچ هێزێک ناتوانیت بمانپارێزێت، تەنها یەژەشە دەمانپارێزێت، هەراسانکردن و ڕفاندنی ژنانی ئێزدی نامرۆڤانە بوو، پێویستە ژنان پارێزگاری لە خاکەکەیان بکەن ئێستا مەترسییەکی گەورە هەیە، بۆیە پێویستە هەمووان خۆیان بپارێزن.
هەروەها سێیەمین سیمینار لەلایەن فەریدە شەنگالی، ئەندامی تاژێ پێشکەش کرا.
"یەژەشە هێڵی ژنانی ئێزدیی بەرخۆدێر دەپارێزێت"
فەریدە شەنگالی بەم ڕستەیە دەستی بە سیمینارەکەی کرد: بە سایەی شەهیدەکان، شەنگال ئازادکرا، ئەمڕۆ قەرزاری هەموو ئەم شەهیدانەین، خۆناڤا زۆرۆ یەکێکە لەو ژنانەی ئێزیدی کە کاتێک عوسمانیەکان فەرمانیان لەسەر کۆمەڵگەکەمان کرد بۆ یەکەم جار چەکی بەرزکردەوە و بەرخۆدانی کرد، ئەمڕۆ، بە سایەی یەپەژە، ئەم هێڵەی ژنانی ئێزیدی بەردەوامە و پارێزراوە، وەک ژنانی ئێزیدی، خۆپاراستن تەنها وەک چەک سەیر ناکەین. ئەمڕۆ، شەڕێکی تایبەت بەڕێوەدەچێت، وەک ژنانی ئێزیدی لەو زانستەداین کە پێویستە خەباتی خۆمان لەم ماوەیەی جەنگی جیهانی سێیەمدا فرە لایەنە بکەین، پێویستە زیاتر کار بۆ خۆپاراستن بکەین، بەبێ پاراستن، ناتوانین بژین.
"بە سایەی گەریلا، ڕزگارکراین"
لە کۆتاییدا جیهان جەلۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال وتی: هەشتەمین ساڵیادی ئازادکردنی شەنگال پیرۆز دەکەین. ئەم ڕۆژە لە هەموو شەهیدان و بنەماڵەکانیان لە کۆمەڵگەی ئێزدی و ژنانی ئێزدی پیرۆز دەکەین، لە ڕێگەی خەباتی گەریلای ئازادییەوە ڕزگارمان بوو، وەک ژنان ئەمڕۆ دەڵێین ئێمەش خۆمان دەپارێزین لە ئەقڵی پیاوان و دەوڵەت، عەقڵی پیاوان و دەوڵەت دەسەڵاتی ژنان سەرکوت دەکات، بۆیە خۆمان لە دژی ئەم بیرکردنەوەیە دەپارێزین.
"خاوەن بڕیارین : خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین"
وەک ژنان بڕیار دەدەین کە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست دەهێنین، چونکە ئازادی ئەو ئازادی ئێمەیە، هەروەها ئازادی ژن و کۆمەڵگە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەدیدەهێنین، وەک ژنانی شەنگال، کۆمەڵگەکەمان دەپارێزین و سەربەخۆیی خۆمان مسۆگەر دەکەین.
کۆبوونەوەەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "شەهید نامرن"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی شەنگال" کۆتایی هات.