ئیتانا بۆنماتی خەڵاتی باڵۆن دۆری ٢٠٢٣ی بردەوە

ئیتانا بۆنماتی ئیسپانی خەڵاتی باڵۆن دۆری وەک باشترین یاریزانی جیهان لە ڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر لە پاریس بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەموو ساڵێک لە پاریس، خەڵاتی بالۆن دۆر لە تۆپی پێی جیهاندا، لەلایەن گۆڤاری "فرانس فووتبۆڵ" دەبەخشرێتە باشترین یاریزانەکانی ساڵ.

 

ئیتانا بۆنماتی، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی تەمەن ٢٥ ساڵ ڕۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەم خەڵاتی باڵۆن دۆری وەک باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠٢٣ وەرگرت.

 

ئەم سەرکەوتنەی ئەو دوای ئەوە هات کە بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا پێشەنگایەتی ئیسپانیای کرد بۆ جامی جیهانی بە بردنەوەی ئینگلتەرای پاڵەوانی ئەوروپا دوو مانگ لەمەوبەر لە سیدنی.

 

هەروەها لە مانگی ڕابردوودا وەک باشترین یاریزانی ئەوروپا دەستنیشانکرا، دوای ئەوەی پێشەنگایەتی بەرشەلۆنەی کرد بۆ بردنەوەی نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ژنان و خولی ناوخۆیی.