"٤٨ خوێندنگە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە وەستاون"

نەسرین ڕەشیک، هاوسەرۆکی یەکێتی مامۆستایان و بەشداربووی کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایان، تیشک دەخاتە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە و وتی: ٤٨ خوێندنگە وەستاون و زیاتر لە ٨ هەزار خوێندکار لە خوێندن بێبەشکراون و دوو خوێندکاریش گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢، کۆنگرەی یەکێتی گشتی مامۆستایانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو. یەکێتی مامۆستایانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەندامی پەروەردەی نێودەوڵەتیی و ڕێکخراوەکانی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە لە سەرانسەری جیهاندا لەخۆدەگرێت، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژمارەی ئەندامانی یەکێتییەکە ٤٤ هەزارو ٣٧١ کەسە، ٢٠ هەزارو ٦٤٧یان ژنن.

 

بە دروشمی "بە ڕەنجی  مامۆستایان دەگەینە خەڵک و کۆمەڵگەیەکی ئازاد"، دووەمین کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چێشتخانەی ماربەلا لە حەسەکە بە بەشداری ١٥٠ کەس و ڕوکەن ئەحمەد و غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکانی TEV-DEM و دلبەر یوسف، جێگری سەرۆکی دەستەی پەروەردە بەڕێوەچوو.

 

لە کۆنگرەکەدا نەسرین ڕەشیک، هاوسەرۆکی یەکێتی مامۆستایان وتەی دەستپێکردنی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی لە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو خەباتکارانی پەروەردە و ئەو منداڵانەی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە کرد. لە درێژەی کۆنگرەکەدا ڕاپۆرتی دوو ساڵەی یەکێتی، یاسا ناوخۆییەکان، خوێندرایەوە و گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 

بە نەتەوەی دیموکراتیک نەوەیەکی نوێ بونیاد دەنرێت

نەسرین ڕەشیک، هاوسەرۆکی یەکێتی مامۆستایان جەختی لەوە کردەوە کە کۆنگرەی دووەم وەڵامە بۆ بەئامانجکردنی بواری پەروەردە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەستنی ئەم کۆنگرەیە و لەم دۆخە سەختەدا پەیامێکی گرنگە کە بەردەوامین لە خەبات و تێکۆشانمان لەژێر چەتری پارادیمی دیموکراتیک کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشی کرد، چونکە گۆڕانکاری لە بیرو تێکۆشانی لەسەر دەستی مامۆستایانە و دژی هێرشەکان کار دەکەن، ئەمە کارێکی پیرۆزە.

 

٤٨ خوێندنگە بەهۆی هێرشەکانەوە وەستاون

نەسرین ڕەشیک تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کە هێرشەکانی بۆ سەر پرۆسەی پەروەردە خوێندنی ڕاگرتووە و وتی: لە ٤ی تەمووز، ڕۆژی جیهانی مامۆستایان، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرشی کردە سەر ژێرخانی ناوچەکە و خوێندنگەکانمان لە ئەنجامدا، ٤٨ خوێندنگە ڕاگیران و زیاتر لە ٨ هەزار خوێندکار لە خوێندن بێبەش بوون و دوو خوێندکار گیانیان لەدەستدا، ئامانجی ئەم هێرشانە شکستپێهێنانی پەروەردەی نەتەوەی دیموکراتیکە ئامانجمان لە ڕێکخستنی ئەم کۆنگرەیە بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنمانە.

 

"هێرشەکان بۆ قڕکردنی کولتوور، زمان و باوەڕی گەل ئەنجام دەدرێن"

نەسرین ڕەشیک لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نەوەیەکی نوێ لەسەر هۆشیارییەکی نوێ بنیاد نراوە، بۆیە بواری پەروەردە بە ئامانج دەگیرێت، ئامانجی دوژمن لە سەرەتادا قڕکردنی زمان و کولتوور و باوەڕی ئەم خەڵکەیە، باوەڕمان وایە کە کۆنگرە شایستە و وەڵامدەر دەبێت بۆ مامۆستاکانمان و دڵنیایی دەدات لە بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و ڕێکخراوێکی بەهێز.

 

کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆکایەتی یەکێتی گشتی مامۆستایانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆتایی هات.