خوێندکارانی زانکۆی دیجلە ڕووبەڕووی هەراسانکردن و هەڕەشە دەبنەوە

خوێندکارانی کچی زانکۆی دیجلە، کە لە ژووری ئیاز بن گانەم لە بەشە ناوخۆیی زانکۆ دەژین، بەهۆی کێشەی ڕێگاوبانەوە، هەموو ئێوارەیەک نیو کاتژمێر لە ترسی هەراسانکردن بەپێ دەڕۆن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- لە ئایدن، زەرەن ئەرتاش بەهۆی ڕووداوێکی بەرزکەرەوەوە "ئەسانسۆر" گیانی لەدەستدا، خوێندکاران کە لە ژووری بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان دەژین، دەستیان کرد بە گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ دروستکردنی بارودۆخێکی سەلامەتی ژیان.

 

زانکۆی دیجلە یەکێکە لەو شوێنانەی کە کێشەی تێدا دروست بووە، بە تایبەتی، ڕووداوەکانی هەراسانکردن کە ڕووبەڕووی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان بووەتەوە، هەرچەندە چەندین ساڵە لە ڕۆژەڤدایە، بەڵام هێشتا دەسەڵاتداران هیچ چارەسەرێکیان نەدۆزیوەتەوە، هەتا ساڵی ڕابردوو، ئەو خوێندکارە ژنانەی کە ئەمساڵ لە ژووری نوستنی سەلاحەدینی ئەیوبی لە دەرەوەی زانکۆکە دانرابوون، لە ژووری نوستنی ئیاز بن گانەم دانراون، کە لەناو بەشە ناوخۆییەکاندایە، لەو ژوورەی کە پێشتر تێیدا دەژیان، چونکە هیچ ئۆتۆمبێلێک لە شەودا نەبوو، دەبوو بە تاریکی و تەنیاییدا بڕۆن، هەروەها لە کاتی پیاسەکردندا هەڕەشەیان لێکراوە.

 

خوێندکارێکی ژن هەراسانکرا

ئەو خوێندکارانەی کە چەندین ساڵە نەتواندراوە چارەسەری کێشەکانیان بکرێت، دوو هەفتە لەمەوبەر گواسترانەوە بۆ ژوورێکی نوێ، لەو زانکۆیە کە سەرەڕای گۆڕینی ژوورەکان کیشەکان بەردەوامن، لە شەوی ٢٦ی تشرینی یەکەم، ژنێک هەراسان کرا، لەبەر ئەوەی پاسەکان تا بەشە ناوخۆییەکان ناچن، خوێندکارەکە نیو کاتژمێر بە ڕێگایەکی تەنیادا ڕۆیشت کاتێک خوێندکارەکە چووە ناو زانکۆکە و ڕووبەڕووی قسەی خراپی پیاوێک بووەوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە، خوێندکارەکە کاتێک گەیشتیە ژوورەکەی لە بەشە ناوخۆیی لەهۆش خۆی چوو، دوای ئەوەی خوێندکارەکان لە ڕووداوەکە ئاگادارکرانەوە، کاردانەوەیان بەرامبەر ڕووداوەکە بە دروشمی "نا بۆ هەراسانکردن" نیشاندا.

 

"هەرگیز هەست بە پارێزراوی ناکەم"

یەکێک لە ژنانی خوێندکار کە لەبەر پاراستنی خۆی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوەکرد، هەمیشە ڕووداوەکانی هەراسانکردن لە زانکۆدا هەیە و هیچ ڕێوشوێنێکی ئەمنی ناگیرێتەبەر وتی: هەست بە پارێزراوی ناکەم لە ژوورەکەم، پاسەکانی شارەوانی هەموو ئێوارەیەک لە نێوان کاتژمێر ٧ بۆ ٨ ئێوارە لە دەروازەی زانکۆکە، یان بە وشەی "ڕێگامان ئەوێ نییە" یان "کاتی زیادە"مان نییە ناچارمان دەکەن بە پێ بچینە ناو زانکۆ، ڕێگای نێوان ئەو شوێنە و ژووری بەشە ناوخۆییەکەمان زۆر درێژ و تەنیایە و ئۆتۆمبێلی مەدەنی بەناودا تێدەپەڕێت، کاتێک خوێندکارە ژنەکان لە ناوەندی شارەکەوە دێن لە نێوان کاتژمێر ٧:٠٠ بۆ ١١:٠٠ی شەو، ناچار دەبن ٢٥ بۆ ٣٠ خولەک بە پێ بڕۆن، چەند گڵۆپێکی کەم لەسەر ڕێگاکە هەیەو هیچ کامێرایەکی ئاسایشی لێنییە، لە لایەکی دیکەوە زۆر بێدەنگەو پاریزراو نییە.

 

"هەوڵ دەدەین چەند کەسێک بەیەکەوە بەو ڕێگایەدا بڕۆین"

ئەو خوێندکارە ئاماژەی بەوەکرد، لە قۆناغی سێ دەخوێنێت و چەندین ساڵە تووشی ئەم کێشانە بووەو وتی: ئەم سیستمە کە هەموو شتێک دەکات ئەم دۆخە بە ڕەوا دەبینێت بۆمان، هەموو شەوێک بە ڕێگا تاریکەکەدا دەڕۆین، هەوڵ دەدەین بەپێ بڕۆین کاتێک چەند کەسێک هەن، تەنانەت ئەگەر ژنان یەکتر نەناسن، چاوەڕێی ئەو دەکەن کاتێک خوێندکارێکی ژن دەبینن لە ڕێگادا، بۆیە دەبێت یەکتر بپارێزی، هەموومان لەبەر ئەم دۆخە بێزار بووین، نەک تەنها لە ژوورێک لەهەموو هەمان کێشە هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەو کێشەیەوە کێشەی هاتوچۆو چەندین کێشەی دیکە هەیە، دوو هەفتە لەمەوبەر ژوورەکە کراوەتەوە بەڵام هێشتا لە دروستکردندا ماوەتەوە و بەرزکەرەوەکان کار ناکەن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو خوێندکارە ئاماژەی بەوەدا، پێویستە بەزووترین کات چارەسەرێک بۆ کێشەکانی ئێستا بدۆزرێتەوە وتیشی: کێشەی زۆرمان هەیە لە بواری ئاسایشدا، با ڕێوشوێنی ئاسایش بگرینەبەر، تەنها دەمانەوێت بارودۆخی ژیان باشتر بێت، خوێندکارین دەمانەوێت لە هەلومەرجی مرۆییدا بژین.