ئەسفەهان، لە هەلکوتانە سەر ماڵاندا ١٠ ژن دەستگیرکران

لە ئەسفەهان هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ١٠ ژنی بەلوچی دەستگیرکران، تا ئێستا نازاندرێت ئەو ژنانەی دەستگیرکراون بۆ کوێ براون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری ئەسفەهانی ئێران، بەرپرسانی ڕژێمی ئێران هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ، لە ماوەی هێرشەکانی ٢١ی تشرینی یەکەمدا، ڕاگەیەندرا کە کەلوپەلە تایبەتییەکانی ژنان لە کاتی گەڕاندا دەستیان بەسەردا گیراوە.

 

ناوی ئەو ١٠ ژنە بەلوچیەی کە لە هێرشەکانی چوونە سەرماڵان دەستگیرکراون بریتین لە: پراستۆ حوسێنی، ئارزوو سۆبهانیان، یەگانە ڕۆهباخش، شانا شۆغیفەر، بەھاری لۆتفی، نەدا بەداغ (ئاگا)، موژگان شەهرەزای، یەگانە ساهی، نەگین خەدمی و نەدا عیمادی.

 

تا ئێستا نازاندرێت ئەو ژنانە بە چ هۆکارێک دەستگیرکراون و لە کوێ دەستگیرکراون.