بەبیابانبوون لە عێراق بووەتە هۆی کۆچکردنی ٦٨ هەزار خێزان
وەزارەتی ژینگەی عیراق ڕایگەیاند، لەمساڵدا بەهۆی کەمبوون و وشكبوونی ئاوەوە ٦٨ هەزار خێزان لەناوچە زۆنگاوەكان كۆچیان كردووە.
ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی ژینگەی عیراق ڕایگەیاند، كەمبونەوەی ئاو هۆكاری ئەو گۆڕانكاریە چاوەڕواننەكراوەیە كە وشكبوونی زەویە كشتوكاڵیەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەمەش بووەتە خۆی زیانگەیاندن بە ٦٨٪ی ئەو خاكەی كە بۆ كشتوكاڵ گونجاوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، كەمبونەوەی كشتوكاڵ بەو هۆیەوە وایكردوە كە پێوەرەكانی بە بیابانبوون و خۆڵبارین زیاد بكەن هەروەها كۆچكردنی ناوخۆییش زیادیكردوەو هاووڵاتیان ناچار بوون خاكەكەیان بەجێبهێڵن بەهۆی كەمی ئاوی پێویستەوە.
ئەوەخراوەتەڕوو، تەنها لە هاوینی ئەمساڵدا ٦٨ هەزار خێزان ناوچە زۆنگاوەكانیان جێهێشتووە بەهۆی لەدەستدانی سەرچاوەی بژێویان كە پێشتر ئەو خێزانانە پشتیان بە كشتوكاڵ و بەخێوكردنی گامێش و ڕاوكردنی ماسی و پەلەوەر بەستبوو.