قەسەدە ئاماری ڕۆژی چوارەمی هێرشەکانی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک "قەسەدە" ئاماری ڕۆژی چوارەمی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاشکرا کرد.
ناوەندی هەواڵ
لە ٤ی تشرینی یەکەم، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و دەیان شوێنی خزمەتگوزاری و ژێرخان کراوەتە ئامانج و سەدان هاوڵاتی مەدەنی و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ گیانیان لەدەستداوە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک "قەسەدە" لە بەیاننامەیەکدا ئاماری ڕۆژی چوارەمی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاند.
ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕۆژی چوارەمدا بەردەوام بوو لە هێرشە چەپەڵەکانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە هێرشەکاندا فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورس بەکاردەهێنێت، لە ئەنجامی هێرشەکاندا بریندار هەبووەو زیان بە ناوەند و ژێرخانی گرنگ گەیشتووە.
ئاماری ڕۆژی چوارەمی هێرشەکە بەم شێوەیەیە:
ژمارەی هێرشەکان بە گولـلەی ئۆبوس و هاوەن: ٣١
ژمارەی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان: ٢
ژمارەی تۆپەکان: ٥٥ گولـلە لەوانە ٢٩ گولـلەی ئۆبوسی قورس
ژمارەی هێرشەکان بە چەکی دۆشکە: ١
ژمارەی خاڵەکانی پشکنینی سەربازی: ٣
ژمارەی برینداربوونی مەدەنی: ١
ژمارەی بیناکان: کۆگایەکی نەوت
وردەکاری هێرشەکە بەم شێوەیەیە:
شاری دێریک و گوندەکانی:
لە کاتژمێر ١٨:٠٠ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا گوندی گەردەمی لەسەر سنووری شاری دێریک بە ٧ تۆپی هاوەن و گوندی عەین دیوان بە ۱۰ تۆپ هاوەن بۆردوومان کرد، تۆپەکە لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئەکادیمیای شەهید نەسرینیان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گوندی حەمزە بەگ "۱۵ لە باشووری دێریک" بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید و بریندار بوون.
شاری مەنبج و گوندەکانی:
لە کاتژمێر ٢٣:١٥ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێڵەکانی پێشەوەی گوندەکانی سەیدا و هۆشەری و تۆخار و قورتوێران و عەون دادات و ئوم جلودی لە مەنبج بە ١٣ گولـلەی ئۆبوسی قورس و هاوەن بۆردوومان کردو زیان هەبوو.
شاری عەین عیساو گوندەکانی:
لە کاتژمێر ٢٢:٤٩ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە چەکی قورس ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شارۆچکەی عەین عیسا بۆردوومان کرد.
لە کاتژمێر ٢٢:٤٩ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرشیکردە سەر ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی لە گوندی خالیدیە لە عەین عیسا.
لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە چەکی دۆشکە کامپی عەین عیسای کردە ئامانج.
لە کاتژمێر ٢٢:٤٢ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا خاڵەکانی پشکنینی هێزەکانمانی لە بەرەی عەین عیسا بە ٤ تۆپی هاوەن و ٣ تۆپی ئۆبوس بۆردوومان کرد.
لە کاتژمێر ٢١:٤٥ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە تۆپی ئۆبوس ئەم گوندانەی بۆردوومان کرد:
گوندی هۆشان بە ٤ تۆپی ئۆبوس
گوندی خالیدیە بە دوو تۆپ
خاڵێکی پشکنینی سەربازی بە ٤ تۆپ
شاری کۆبانێ و گوندەکانی:
لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا گوندەکانی خەربیسان جیشانی بە ٤ گولـلەی قورس بۆردوومان کرد.
لە کاتژمێر ٢٢:١٥ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا گوندەکانی ڕۆژئاوای کۆبانێی بۆردوومان کرد، ئەو گوندانەی کە بۆردوومان کراون بریتین لە:
گوندی تل شەیر بە تۆپێکی هاوەن
گوندی سەلیم بە تۆپێکی هاوەن
گوندی خەرخەری بە تۆپێکی هاوەن
هەروەها گوندی جەلاخی بە تۆپێکی هاوەن
لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا گوندی زۆرمەخاری بۆردوومان کرد.
لە بۆردوومانی گوندەکانی کۆبانێ بە تۆپ هیچ زیانێک نەبوو.
شاری قامیشلۆ و گوندەکانی:
لە کاتژمێر ٢٢:٢٧ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کۆگایەکی نەوتیان بۆردوومان کرد کە ٣ کیلۆمەتر لە باشووری شارۆچکەی تربەسپیەوە دوورە، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی مەدەنی بریندار بوو و زیانی ماددیش بەرکەوت.
لە کاتژمێر ٢٢:٣٥ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا گوندی تل زیوانی لە نێوان گوندەکانی تل کێف و دۆبان (٦ کم لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ) بۆردوومان کرد، تۆپەکان کەوتنە سەر کێڵگە کشتوکاڵییەکان.
لە کاتژمێر ٠٠:٣٥ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا گوندی حەرەم شێخ (١١ کم لە ڕۆژئاوای قامیشلۆ) ی بۆردوومان کرد و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
شاری عامودا و گوندەکانی:
لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا شارۆچکەی زرگان و گوندەکانی میشەرف و تیل هەرمەل و ڕەبیاتیان بۆردوومان کرد و هیچ زیانێکیان نەبوو.