ژمارەی گیان لەدەستدان لە ڕووداوەکەی حەمدانیە بەرز بووەوە

تەندروستی نەینەوا بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە لە ڕووداوەکەی حەمدانیە گیانیان لەدەستداوە و ڕایگەیاند ١١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا ئاماری گیان لەدەستدانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی حەمدانیەی خستەڕوو، بەپێی ئامارەکە ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بەرز بووەتەوە بۆ ١١٣ کەس، کە ٤١ کەسیان تا ئێستا ناسنامەیان دیار نییە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا ١٢ بریندار نێردراونەتە دەرەوەی عێراق بۆ چارەسەر و ٢٠ بریندار لە نەخۆشخانەکاندا ماون، بڕیاریشە ٨ برینداری دیکە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی دەرەوە بکرێن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

 

مار بندتۆس یۆنان حەنۆ، سەرۆکی ئەساقیفەی ئەبرەشییەی موسڵ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکەی حەمدانییە ڕەتدەکەنەوە کە دەوترێت بەهۆی یاری ئاگرینەوە بووە، دەرفەتێک دەدەن بە بەرپرسان بۆ پێداچوونەوە بە کەیسەکەدا و لەدوای ناشتنی تەواوی تەرمەکانی ڕووداوەکە ھەڵوێستی کۆتایی خۆیان ڕادەگەیەنن.